جیهان

زیاد نەخالە ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی چەكداریی جیهادی ئیسلامی لە غەزە هەڕەشەی بۆردومانكردنەوەی شاری تەل ئەبیبی كرد، ئەگەر ئیسرائیل فەرماندە و چەكدارەكانی بكاتە ئامانج. لە وتەیەكیدا لە نمایشێكی چەكداریدا لە شاری غەزە كە تیایدا ژمارەیەك چەكداری دەمامكدای بزوتنەوەكە بە چەندین جۆر چەك و تەقەمەنیەوە دەركەوتن، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی جەختی كردۆتەوە لەوەی ئیسرائیل لە هەر كوێیەك و لە هەر جێگەیەك فەرماندە و چەكدارەكانیان بكاتە ئامانج، ئەوانیش شاری تەل ئەبیب دەكەنە ئامانج.
لەدوایین روبەڕوبونەوەی نێوان سوپای ئیسرائیل و گروپە چەكدارەكانی فەلەستیندا لە كەرتی غەزە كە ماوەی 11 رۆژ بەردەوام بوو، فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل سەدان جار كەرتی غەزەیان بۆردومانكردوە و لەناو كەرتی غەزەشەوە نزیكەی 4 هەزار موشەك ئاراستەی ئیسرائیل كراوە بەڵام موشەكەكان ورد نەبون و زۆربەیان ئامانجەكانیان نەپێكاوە . لەو  روبەڕوبونەوانەدا  248 فەلەستینی و  12 هاوڵاتیی ئیسرائیلی كوژران.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی رایگەیاند:  لە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا  بڕی (٥٢٢) ملیۆن دۆلار بۆ مەشق و راھێنان و پشتیوانی سەربازی، پێشمەرگە و ھێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕبوونەوەی پاشمانەوەکانی داعش لە سوریا و عێراق تەرخانکراوە، بەڵام ئەم بودجەیە بەراور بە ساڵی رابردوو، نزیکەی (٢٠٠) ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
لێپرسراوانی باڵای پەنتاگۆنیش رایانگەیاندووە" بە کشانەوەی ھێزەکانیان لە (ئەفغانستان و عێراق) سێ ملیار و (٢٠٠) ملیۆن دۆلار دەگەرێتەوە بۆ  بودجەی سوپای ئەمریکا دەگەڕێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"واین موراتو" وتەبێژی رەسمی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەرکی ھاوپەیمانییەکەیان لە عێراق نەگۆڕاوە و لەسەر داوای حکومەتی عێراق ماونەتەوە بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی عێراق و سوریا. 
وتیشی، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی زانیاری ھەواڵگری و چاودێری و خزمەتگوزاری لۆجستی، بەپێی داواکاریش لەڕێی بۆردوومانەوە ھاوکاری ھێزە ئاسمانییەکانی عێراق دەکەن. 
"واین موراتو" راشیگەیاند لە ئێستادا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق خۆیان ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان لەدژی داعش بەڕێوەدەبەن، ئەمریکاش بەردەوام دەبێت لە پێشکەش کردنی پێداویستییە سەربازییەکانی وەک چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی "بلومبێرگ" بڵاویکردەوە، "برۆکسل" پڕۆژە یاسایەکی پێشکەشی "واشنتۆن" کردووە بۆ ئەوەی لە دوای کۆبوونەوەکەی نێوان "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیا و "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا، پەسەند بکرێت. 
پڕۆژە یاساکە یەکڕیزی و یەکھەڵوێستی ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەخۆدەگرێت، سەبارەت بە مامەڵەکردنیان لەگەڵ روسیا و وەڵامدانەوەی ھەر دوژمنکارییەک لەلایەن ئەو وڵاتەوە.  
کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، رۆژی ١٦ی مانگی داھاتوو "پوتن" و "بایدن" لە شاری "ژنێڤ"ی "سویسرا" چاویان بەیەک دەکەوێت، ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان دەبێت لە دوای ئەوەی "بایدن" بۆتە سەرۆکی ئەمریکا. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژنامەی "پۆلیتیکۆ" بڵاویکردەوە، دوو کەشتی جەنگی ئێران بەرەو کەناراوەکانی خۆرھەڵاتی ئەفریقا ئاڕاستە کراون و بە دیاری کراوی نازانرێت بەرەو کوێ دەچن، بەڵام لێپرسراوانی ئەمریکا پێیانوایە ئەو کەشتییانە بەرەو "ڤەنزوێلا" دەچن و ھۆکارەکەشی نەزانراوە. 
بەپێی ئەو رۆژنامەیە، رۆشتنی کەشتی جەنگی ئێران بە ئاڕاستەی "ڤەنزوێلا" ململانێیەکی گەورەیە بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە، کاریگەریشی لەسەر ھەوڵەکانی "جۆ بایدن" دەبێت سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی. 
 ڤەنزوێلا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەمریکای باشور کە زۆرترین یەدەگی نەوتی ھەیە، بەڵام بەھۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و سزاکانی ئەمریکاوە، پەنای بردۆتە بەر ھاوردەکردنی نەوتی ئێران. لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردووش، ئەمریکا رێگری لە چوار کەشتی ئێران کرد کە نەوتی بەرەو "ڤەنزوێلا" دەگواستەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بایدن لە وتەیەکدا کە لەسەربازگەیەکی ئاسمانی لە ویلایەتی ڤێرژینیا پێشکەشی کرد رایگەیاند ، پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا ، کۆبونەوەی زۆر دورو درێژی لەگەڵ شی جین بینگ سەرۆکی چین ھەبوە کە بۆ ماوەی ٢٤ سەعات لەسەر یەک کۆبونەوەکانیان بەردەوام بوە و بە تەواوی تێگەیشتوە لەوەی سەرۆکی چین پێی وایە کە پێش ساڵی ٢٠٣٥ ئەمریکا کۆنترۆڵ دەکەن  ، ئەمەش تەواو پێچەوانەی قسەکانی بایدنە لەکاتی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەیدا کە دەیگوت چین رکابەری ئەمریکا نییە..
لە چەند ھەفتەی رابردوودا ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین زیاتر بوو ، بەتایبەت دوای بڵاوبونەوەی چەند راپۆرتێکی ئەمریکی کە باس لە دزە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن لە تاقیگەیەکی تایبەت بە ڤایرۆسەکان لە پەیمانگای ووھانەوە، بایدنیش فەرمانی دەرکرد دەزگاکانی ھەواڵگری ئەمریکا ھەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی لەماوەی ٩٠ رۆژدا سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رونبکەنەوە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە زیندانی سزا قورسەکانی ئەدێرنە لە ڕێگەی بەرنامەی دەنگ و ڕەنگی ڕاستەوخۆ بە ڕێگەی ئۆنلاین بەشداری لە بەڕێوەچوونی دادگاییکردنیدا کرد، داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرەش تۆمەتەکانی ھەڕەشەی کوشتن لە سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە و مەترسی خستنەسەر ژیانی بەھۆی ئاشکراکردنی ناسنامەکەی لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی "دژەتیرۆر"، خستەپاڵ دەمیرتاش و داوایکرد ٨ ساڵ زیندانی بکرێت.


ھاوکات داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە ٣ ھەزار و ٥٠٠ لاپەڕەی تۆمەتنامەی پێشکەش بە ١٩ەیەمین دادگای سزا قورسەکان کردووە، ئەو تۆمەتنامەیەشی لە دواین دادگاییکردنی دەمیرتاش بەکارھێنراوە.
لە کۆتایی دادگاکەشدا دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە سزای زیندانیکردنی ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)دا سەپاند، پارێزەرەکانیشی بە پێی داواکارییەکی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش، داوایانکرد "سەڵاحەدین دەمیرتاش" ئازاد بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کامالا ھاریس ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمریکا پێی ناوەتە سەردەمێکی نوێوە کە تیایدا ڕووبەڕووی چەندین ئاسەنگی وەک پەتا و گۆڕانی کەشوھەوا و ھەڕەشەی ھێرشە ئەلکترۆنییەکان بووەتەوە.


ھاریس لە وتەیەکیدا بە بۆنەی ئاھەنگی دەرچوونی ئەفسەرانی ھێزی دەریایی لە شاری ئاناپۆڵس لە ویلایەتی ماریلاند جەختیکردەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمریکای خستووەتە سەردەمێکی نوێوە و وتوویەتی کۆرۆنا کاریگەریی درێژمەودای لەسەر جیھان ھەبووە کە جیھانێکی پێکەوە گرێدراوە و لە ھەمان کاتدا جیھانێکی لەرزۆکیشە.


لەلایەکی ترەوە ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی جەختیکردووەتەوە، وروژاندنی پرسی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە سیاسی کراوە.


مایک ڕایان بەڕێوەبەری بەرنامەی باری نائاسایی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی داوای لە ھەموو لایەک کردووە تا دەکرێت ئەو پرسە ئاوێتەی سیاسەت نەکەن.


 ئەو لێدوانەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی دوای ئەوە دێت کە جۆو بایدن دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکای ڕاسپارد لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، ھێزەکانیان لە ماوەی ڕابردوودا نزیکەی ٤٠ ناوچەی سەربازیی گرنگیان لەناو قوڵایی خاکی سعودیە کۆنترۆڵکردووە و ھێزەکانی سعودیە و سودانیان لەو ناوچانەدا گەمارۆداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، حوسییەکان لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، چەندین ناوچەی ستراتیژییان لەناو خاکی سعودیە، بۆردومان کردووە.


بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حوسییەکان و حکومەتی یەمەن کە لەلایەن سعودیەوە پشتیوانی لێدەکرێت، سەدان ھەزار سەرباز و ھاوڵاتی مەدەنی کوژراون و گەورەترین قەیرانی مرۆییش لەو وڵاتەدا، سەریھەڵداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارین جین پیێر جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن ھاوتا ڕووسییەکەی بەردەوامە و ڕوونکردنەوەکەی کۆمپانیای مایکرۆسوفت لە بارەی ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی، کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی لوتکەی نێوان ھەردوو سەرۆک نابێت.


پێشتر، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاندبوو، ھێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر چەند دامەزراوەیەکی حکومەتی ئەمریکا کراوە و بە پێی زانیارییەکانیش، پێدەچێت ھێرشە ئەلیکترۆنییەکە لە ڕووسیاوە ئەنجام درابێت.


لە بەرامبەرشیدا، کۆشکی کریملن سەرجەم تۆمەتەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ھیچ بەڵگەیەک لە بەردەستدا نییە لە بارەی تێوەگلانی ڕووسیا لە ھێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی ھەینی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئاستەنگیان بۆ پێکھێنانی ئەو لیژنەیە دروستکرد کە ئەرکی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوی ھەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی پێ دەسپێردرێت لە ٦ی کانونی دووەمی ئەمساڵدا، لە سەروبەندی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکادا.


٥٤ ئەندامی ئەنجومەنی پیران دەنگیان بەو پڕۆژەیاسایە داوە لە بەرامبەر ٣٥ دەنگی نەیاردا، لە کاتێکدا پڕۆژەیاساکە پێویستی بە ٦٠ دەنگ ھەیە. پێشتر پڕۆژەیاساکە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تێپەڕێنراوە کە زۆرینەی ئەندامەکانی لە دیموکراتەکانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حوسام زەکی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە لە ٨ی مانگی داھاتوودا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی، کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر، ئەنجام بدەن. ڕوونیشیکردەوە، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای حکومەتی قەتەرە.


ئاماژەی بەوەشکرد، دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و ڕەوشی فەڵەستین و مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی دەبێت.
حکومەتی قەتەر، لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە، سەرۆکایەتی ئەم خولەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(نید برایس)، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی دوو رۆژی رابردوو لە شاری بەغداد، توندوتیژی و تۆقاندن لەبەرامبەر ئەو خۆپیشاندەرە مەدەنییانە بەکارھاتووە کە بە ئاشتیانە گردبوونەتەوە، ئەوەش واشنتۆنی نیگەران کردووە.
(نید برایس)، وتی ئەمریکا" پێشوازی لە ھەر ھەوڵێکی حکومەتی عێراق دەکات بۆ لێپرسینەوە لەو  گروپە چەکدارانەی کە تێوەگلاون لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و پەلاماردانیان.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی گەلی سوریا، بە بەدەستھێنانی زۆرینەی رەھای دەنگەکان سەرکەوتنی بەشار ئەسەدی وەک سەرۆک کۆماری سوریا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد بە ھەڵبژاردنی رابردوو دەنگەکانی (ئەسەد) ٧% زیادیکردووە، ئاشکراشیکرد، رکابەرەکەشی (مەحمود مەرعی) تەنھا ٣.٣%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە.
مەحمود مەرعی یش لە پەیامێکدا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەی پەسەند کرد و رایگەیاند، رێز لە بڕیاری سورییەکان دەگرێت، بەڵام توانییان ئەو دەرگایە بکەنەوە کە ساڵانێکە دیکتاتۆرییەت دایخستووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ماوەی کارکردنی نێردەی نەتەوە ‏یەکگرتووەکانی بۆ ھاوکاری عێراقی تا ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ درێژکردەوە، ‏پەیامێکی ئاراستەی ھەردوو حکومەتی ھەولێر و بەغداد کرد و داوای ‏لێکردن کێشەکانیان چارەسەر بکەن و ھەنگاو بۆ دانوستانی زیاتر لەسەر ‏ناکۆکییەکانی نێوانیان بنێن، داواشی لە ھەولێر و بەغداد کردووە پابەندی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق بن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بە کۆی دەنگ بڕیاریشیدا بە ناردنی تیمێک، ‏بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، کە بڕیارە لە ١٠ی ‏مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ئەوەش لەسەر بنەمای داواکارییەکی ‏حکومەتی عێراق، بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردن لەلایەن ‏نەتەوەیەکگرتووەکانەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
چەند سەعاتێک بەر لە راگەیاندنی بودجەی فیدراڵیی ئەمریکا لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە وتەیەکیدا لەبەردەم لیژنەی شایستە سەربازییەکانی کۆنگرێس کە تایبەت کرابوو بە وتوێژکردن لەسەر بودجەی پنتاگۆن، دڵنیایی دا لەوەی کەمکردنەوەی بودجەی پنتاگۆن لە ٧٧٥ ملیار دۆلارەوە بۆ ٧١٥ ملیار دۆلار ھیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ئەرکی ھێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە روبەڕوبوونەوەی ھەڕەشە ئەمنییەکان دروست ناکات. ئۆستن ئاماژەی بەوەشکرد، گەورەترین ھەڕەشە کە روبەڕوی ئەمریکا دەبێتەوە سیاسەتەکانی چین و موشەکە پێشکەوتوەکانی و ھێرشە ئەلکترۆنییەکانیەتی.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...398399400401402...413