دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ماوەی کارکردنی نێردەی نەتەوە ‏یەکگرتووەکانی بۆ ھاوکاری عێراقی تا ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ درێژکردەوە، ‏پەیامێکی ئاراستەی ھەردوو حکومەتی ھەولێر و بەغداد کرد و داوای ‏لێکردن کێشەکانیان چارەسەر بکەن و ھەنگاو بۆ دانوستانی زیاتر لەسەر ‏ناکۆکییەکانی نێوانیان بنێن، داواشی لە ھەولێر و بەغداد کردووە پابەندی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق بن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بە کۆی دەنگ بڕیاریشیدا بە ناردنی تیمێک، ‏بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، کە بڕیارە لە ١٠ی ‏مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ئەوەش لەسەر بنەمای داواکارییەکی ‏حکومەتی عێراق، بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردن لەلایەن ‏نەتەوەیەکگرتووەکانەوە.