چەند سەعاتێک بەر لە راگەیاندنی بودجەی فیدراڵیی ئەمریکا لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە وتەیەکیدا لەبەردەم لیژنەی شایستە سەربازییەکانی کۆنگرێس کە تایبەت کرابوو بە وتوێژکردن لەسەر بودجەی پنتاگۆن، دڵنیایی دا لەوەی کەمکردنەوەی بودجەی پنتاگۆن لە ٧٧٥ ملیار دۆلارەوە بۆ ٧١٥ ملیار دۆلار ھیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ئەرکی ھێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە روبەڕوبوونەوەی ھەڕەشە ئەمنییەکان دروست ناکات. ئۆستن ئاماژەی بەوەشکرد، گەورەترین ھەڕەشە کە روبەڕوی ئەمریکا دەبێتەوە سیاسەتەکانی چین و موشەکە پێشکەوتوەکانی و ھێرشە ئەلکترۆنییەکانیەتی.