رۆژنامەی "پۆلیتیکۆ" بڵاویکردەوە، دوو کەشتی جەنگی ئێران بەرەو کەناراوەکانی خۆرھەڵاتی ئەفریقا ئاڕاستە کراون و بە دیاری کراوی نازانرێت بەرەو کوێ دەچن، بەڵام لێپرسراوانی ئەمریکا پێیانوایە ئەو کەشتییانە بەرەو "ڤەنزوێلا" دەچن و ھۆکارەکەشی نەزانراوە. 
بەپێی ئەو رۆژنامەیە، رۆشتنی کەشتی جەنگی ئێران بە ئاڕاستەی "ڤەنزوێلا" ململانێیەکی گەورەیە بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە، کاریگەریشی لەسەر ھەوڵەکانی "جۆ بایدن" دەبێت سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی. 
 ڤەنزوێلا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەمریکای باشور کە زۆرترین یەدەگی نەوتی ھەیە، بەڵام بەھۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و سزاکانی ئەمریکاوە، پەنای بردۆتە بەر ھاوردەکردنی نەوتی ئێران. لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردووش، ئەمریکا رێگری لە چوار کەشتی ئێران کرد کە نەوتی بەرەو "ڤەنزوێلا" دەگواستەوە.