رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، دەبێت عێراق چارەنووسی ٦٤٣ ھاووڵاتی سوننە ئاشکرا بکات، کە بەر لە ٥ ساڵ لەسەر دەستی گروپەکانی شیعە رفێندراون.
رێکخراوە روونیشی کردۆتەوە، ئەو کەسانە لە ھەڵمەتێکی حەشدی شەعبی بۆ رزگارکردنەوەی "فەلوجە" لە دەستی تیرۆریستانی داعش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ دیار نەماون، لەو کاتەشدا رێکخراوە ناحکومییەکان ھۆشدارییاندا لەو پێشێلکارییانەی لایەنە جیاوازەکان ئەنجامیان دەدا، حەشدی شەعبیش چەندین جار رفاندن و دەستگیرکردنی ھاووڵاتیانیان رەتکردۆتەوە.
بە پێی توێژینەوەیەکی پەیمانگای کاروباری ئاشتی و سیاسەتی ئەمنی لە زانکۆی ھامبۆرگی ئەڵمانی، ئەمریکا ٢٠ موشەکی ئەتۆمی لە بنکەی (بیوخل) لە ھەرێمی ڕاینلاند بفالتسی ئەڵمانیا ھەڵگرتووە و ٢٠ موشەک لە بنکەی (کلاینە بروگل) لە بەلجیکا، ٢٠ موشەک لە (فولکل) لە ھۆڵەندا و ٢٠ موشەک (ئینجەرلیک) لە تورکیا داناوە.
ھەر بە پێی توێژینەوەکە سوپای ئەمریکا ٢٠ موشەکی ئەتۆمیشی بردووەتە ھەردوو بنکەی (ئەفیانۆ) و (گیدی توری) لە ئیتاڵیا و پاراستوونی.
بە پێی ڕاپرسییەکان زۆربەی ئەڵمانییەکان و پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ کشانەوەی موشەکەکانی سوپای ئەمریکان لە وڵاتەکەیان.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ئۆپراسیۆنانەدا ١٠ کەسی مەدەنیش بریندار بوون و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیییەکانی مافی مرۆڤیش دەڵێن ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زۆر لەوە زیاترە کە سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە.
لەگەڵ ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا سێ ملیۆن دۆلاری بە پنتاگۆن داوە بۆ ئەوەی قەرەبووی کەسوکاری کوژراوەکان بکاتەوە، بەڵام زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ھیچ کام لە قوربانییەکان ئەم بڕە پارەیان بە دەست نەگەیشتووە.
مەرال دانیش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن و حکومەتیش ئامادە نیە ئازادیان بکات.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە ڕاشیگەیاند، کێشەکانی بەندکراوانی نەخۆش دەباتە پەرلەمانی تورکیا و داوای ئازادکردنیان دەکات.
دانیش بەشتاش وتیشی، دۆخی نەخۆشەکان لە ناو زیندان زۆر خراپە و دادوەران دەسەڵاتەکانیان بە شێوەی کەیفی بەکاردەھێنن و بەو ھۆیەوە زیندانیانی نەخۆش ژیانیان لە دەست دەدەن.
بە پێی زانیارییەکان بەھۆی ئاگرەکەوە کۆگایەکی ٢٠ ھەزار بەرمیلی گازوایل سووتاوە، لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام ھێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکاوە بڵاوەکراوەتەوە دەرکەوتوە، لە ماوەی رابردوودا و سەرباری ئەو سزایانەی بەسەر ئەو وڵاتـەدا سەپاندویبَتی، بەڵام ئەمریکا یەک ملیۆن و ٣٣ ھەزار بەرمیل نەوتی لە ئێرانەوە ھاوردە کردوە.
ھاوردەکردنی نەوتی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لەمانگی ئاداردا بوە و دوەم جارە لەدوای ساڵی ١٩٩١ ەوە ئەمریکا نەوت لە ئێرانەوە ھاوردە بکات.
لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ، واشنتۆن سزای بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاندوە و لەو کاتەدا ئیدارەی پێشوی ئەمریکا دوپاتیکردەوە، کە ئامانجیەتی ھەناردەی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر .
رادیۆی دانیمارک بڵاویکردەوە، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەنێوان ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٤، لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتی دانیمارک سیخوڕیی و زانیاری تایبەتی لەسەر ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیاو لێپرسراوانی باڵای سوید و نەرویژو فەڕەنسا کۆکردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ یەکەی ھەواڵگریی سەربازیی دانیمارک قۆستووەتەوە، بۆئەوەی لەو رێگەیەوە سیخوڕیی لەسەر لێپرسراوانی باڵای چەند وڵاتێکی ئەوروپا بکات.
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، تا ئێستا وەزارەتی بەرگریی دانیمارک و ئیدارەی ئەمریکا، روونکردنەوەیان بڵاونەکردووەتەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ نافتالی بێنێت سەرۆکی پارتی راستڕەوی یامینای ئیسرائیلی پەیوەندی کردوە بە ھاوپەیمانی دژە ناتانیاھۆ کە یایر لاپیدی سەرۆکی پارتی یەش ئاتید سەرۆکایەتی دەکات.
لەگەڵ ئەوەی نافتالی بێنێت سەرۆکی پارتێکی راستڕەوە ئامادەنەبوو لەگەڵ ھاوپەیمانییەتە راستڕەوەکەی ناتانیاھۆدا رێکبکەوێت، بەم جۆرەش کۆتایی بە سەردەمی دەسەڵاتدارییەتی ناتانیاھۆ دەھێنێت و حکومتێکی نوێ دروستدەکرێت.
لەگەڵ ئەوەی ناتانیاھۆ ھەوڵی زۆری دا بھێنێتە نێو ھاپەیمانییەتییەکەی، بەڵام بێنێت رەتیکردەوە و سەرچاوەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەڵین بە بینێت دراوە دوو ساڵ پۆستی سەرۆکی وەزیرانی پێبدرێت.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری وتەبێژی ھێزی پاسەوانی دەریایی ئیندۆنیزیا ئازادکردنی ئەو کەشتیە نەوتھەڵگرە ئێرانیەی پشتڕاستکردەوە کە بۆ ماوەی نزیکەی ٤ مانگ لەنزیک کەناراوەکانی ئەو وڵاتە دەستبەسەر کرابو. ئەو کەشتیەی کۆمپانیای نیشتمانیی کەشتیانیی ئێران رۆژی ٢٤ ی کانونی دوەمی ئەمساڵ بە گومانی گواستنەوەی نایاسایی نەوت لە کایەی ئاویی ئیندۆنیزیا دەستبەسەرکرا. ویسنۆ پراماندیتا وتەبێژی ھێزی پاسەوانی دەریایی ئیندۆنیزیا رایگەیاندوە کەشتیە ئێرانیەکە بە فەرمانی دادگا ئازادکراوە و دەتوانێت سنوری ئیندۆنیزیا بەجێ بھێڵێت بەڵام کاپتنی کەشتیەکە دو ساڵ لەژێر چاودێریدا دەبێت.