"ئەردۆغان" لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ "ماکرۆن" بکرێت سەبارەت بەوەی وتویەتی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" دووچاری مردن بۆتەوە، "ئەردۆغان" ھێرشی توندیشی کردە سەر ھاوتا فەڕەنسییەکەی و دەڵێت دەزانین لە سوریاو لیبیا لەگەڵ کێ کار دەکات.
پێشتریش "ئەردۆغان" و "ماکرۆن" ھێرشیان دەکردە سەر یەک بە تایبەت لەسەر پرسی ھێزە کوردییەکان لە سوریا و بڵاوکردنەوەی ھێزەکانی تورکیا لە سوریا و لیبیا و ناکۆکییەکانی لەگەڵ یۆنان لە دەریای ناوەڕاست.