ھەدەپە پرسی زیندانیانی سیاسی دەباتە پەرلەمانی تورکیا
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬٢٢٦
مەرال دانیش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن و حکومەتیش ئامادە نیە ئازادیان بکات.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە ڕاشیگەیاند، کێشەکانی بەندکراوانی نەخۆش دەباتە پەرلەمانی تورکیا و داوای ئازادکردنیان دەکات.
دانیش بەشتاش وتیشی، دۆخی نەخۆشەکان لە ناو زیندان زۆر خراپە و دادوەران دەسەڵاتەکانیان بە شێوەی کەیفی بەکاردەھێنن و بەو ھۆیەوە زیندانیانی نەخۆش ژیانیان لە دەست دەدەن.