بە پێی ھەردوو ماددەی ٧٧ و ١٢٥ لە دەستوری ئێران، دەبێت پەرلەمان دەنگ لەسەر ھەر پەیماننامە و ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی بدات پێش ئەوەی لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە ئیمزا بکرێت.
"عومەر چەلیک" وتەبێژی ئاکەپە ڕایگەیاند، "ئەنقەرە" پەرۆشە بۆ کۆبوونەوەکەی نێوان "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا و "جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکا. وتیشی، دەیانەوێت ھەموو کێشەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە چارەسەر بکەن و ھیواشی خواست "ئەمریکا"ش لەو کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەدا بەو ئاڕاستەیە کار بکات.
"چەلیک" ئاماژەی بەوەشکرد، ئەجێندای گەورە لە نێوان "ئەنقەرە و واشنتۆن" ھەیە و لەسەر چەندین پرسیش ھەماھەنگییان کردووە، بەڵام چەندین ئەجێندای ئاڵۆزیش لە نێوانیاندا ھەیە.
بڕیارە "ئەردۆغان و بایدن" لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی سەرکردەکانی "ناتۆ" کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، کۆببنەوە، ئەوەش یەکەمین کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرۆکە دەبێت لەو کاتەوەی "بایدن" بووەتە سەرۆکی ئەمریکا.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ڕووداوەکە ڕۆژی یەک شەممە ڕوویداوە، کاتێک گەنجێک بە ئۆتۆمبێل خێزانێکی شێلاوە و ھەڵاتووە، بەڵام پۆلیس دەستگیریکردووە.
ڕاشیگەیاند، خێزانەکە لە پێنج کەس پێکھاتوون، موسڵمانن و بە ڕەگەز پاکستانین، بەھۆی ڕووداوەکەوە چوار کەسیان گیانیان لە دەستداوە و ئەوی تریش منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵە کە بەسەختی بریندار بووە.
ئاژانسەکانی ھەواڵ لە باکوری کوردستان بڵاویان کردەوە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی "مستەفا ئاڤجی" و دەستگیریان کرد، دواتر رەوانەی لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیان کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا لەبارەی ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی ھیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
رۆژی ١٩ی ئابی ٢٠١٩ دەسەڵاتدارن و حکومەتی تورکیا، مستەفا ئاڤجی ھاوسەرۆکی شارەوانی وانیان لە کارەکەی لابرد و قەیومیان بەسەر شارەوانیەکەدا سەپاند.
پۆلیسی پاکستان بە میدیاکانی راگەیاند، لە ھەرێمی سەند لە باشوری وڵاتەکە شەمەندۆفێرێک لەسەر رێرەوەکەی لایداوە و شەمەندۆفێرێکی تر خۆی پێدا کێشاوە و نزیکەی ١٤ فارگۆنی شەمەندۆفێرەکانیش ھاتوونەتە دەرەوە، بەھۆیەوە لانی کەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٠ کەسی تریش برینداربوون.
راشیگەیاند، پێشبینیش دەکرێت ژمارەکە زیاتر بەرزببێتەوە، ھاوکات ٢٥ کەسی تر لە نێو فارگۆنی شەمەندۆفێرەکان گیریان خواردووە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە میانی ھێرشەکانیان لە ھەرێمی کوردستان، سەربازێکیان بۆمبێکی چێندراوی پێداتەقیووەتەوە و لە نەخۆشخانە بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
لە ٢٣ی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تورکیا بە بیانووی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان، ھێرشی سەربازی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دھۆک دەستپێکردووە.
مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی سەردانی بۆ فەرەنسا رایگەیاند، تورکیا وابیر ناکاتەوە کە سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠، مەترسی لەسەر پەیمانی باکور ئەتڵەسی" ناتۆ" دروستبکات و دەیانەوێت لە رێگەی گفتوگۆوە ئەو بابەتە لەگەڵ ھاوبەشەکانیان لە ناتۆ چارەسەربکەن.
ساڵی ٢٠١٩ تورکیا سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ی لە روسیا کڕی، ئەوەش نیگەرانی ئەمریکا و ناتۆی لێکەوتەوە، بەھۆیەوە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ، تورکیای لە پڕۆگرامی فڕۆکەی ئێف ٣٥ دورخستەوە.
بلینکن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی وتی، چین لەسەر دیاری کردنی سەرچاوەی کۆرۆنا شەفاف نەبووە و لە بەرژەوەندی خۆی مامەڵەی کردووە.
وتیشی، واشنتۆن سورە لەسەر گەیشتن بە سەرچاوەی سەرھەڵدانی ئەو ڤایرۆسە چونکە ئەوە تاکە رێگەیە بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی تر یاخود سنوردانان بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان.
مانگی رابردووش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەزگای ھەواڵگری وڵاتەکەی راسپارد بە ئامادەکردنی راپۆرتێک لە ماوەی ٩٠ رۆژدا، سەبارەت بە سەرچاوەی کۆرۆنا، وتیشی ئەگەر چین خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت دەبێت تەواوی زانیارییەکان بخاتەڕوو.
بە پێی میدیاکانی تورکیا، داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵای تورکیا، لەسەر داوای داخستنی تەواوەتی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" جارێکی تر دۆسیەی داخستنی ئەو حزبە و لیستی تۆمەتەکانی رەوانەی دادگای دەستووری تورکیا کردوە.
لیستی تۆمەتەکانی دۆسییەی داخستنی "ھەدەپە"لە ٨٥٠ لاپەڕە پێکھاتووە و لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵا، جارێکی تر رەوانەی دادگای دەستووری کراوە، لە لیستەکەشدا داوای قەدەغەکردنی ئەنجامدانی کاری سیاسی لەسەر نزیکەی ٥٠٠ ئەندامی ھەدەپە دەکرێت، ھاوکات داوای دەستبەسەرداگرتنی ھەژمارە بانکییەکانی حزبەکەش کراوە.
دادگای دەستووریی تورکیاش بەپێی ماددەی ٦٩ی دەستور لە دۆسیەکە دەکۆڵیتەوە،لە بری داخستنی ھەتاھەتایی، دەتوانێت بەگوێرەی قورسی بابەتی کردارەکانی دۆسیەکە، بڕیار لەسەر بڕینی تەواو یان بەشێکی ئەو خەرجییە بدات کە حزبەکە لە دەوڵەت وەریدەگرێت.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٥ ھەزار و ٦١٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ١٢٢ تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە، ئامارەکە بەراورد بە ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە چونکە پێشتر ڕۆژانە ٨ ھەزار حاڵەتی تووشبوون تۆمار دەکرا.
ھەر بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٢ ملیۆن و ٩٦٦ ھەزار و ٣٦٣ کەس و تا ئێستاش ٨١ ھەزار و ٦٣ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە، لە سەەرتای بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆناشەوە تا ئێستا ٤ ملیۆن و ٢٠٣ ھەزار و ٧٨٤ کەس لە ئێران دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ٦١٩ ھەزار و ٧٩٥ کەسیش دوو دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئاگر لە کارگەیەکی پۆڵا لە شاری "زەرەند" لە پارێزگای "کرمان" کەوتەوە، سەرباری زۆری ئاگرەکە توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئەو کارگەیەش یەکێکە لە کارگە گەورەکانی پۆڵا لە ئێران و لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادایە.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، چەندین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کارگە و پاڵاوتگەکانی ئێران کەوتووەتەوە، بە شێوەیەک چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پاڵاوتگەی نەوتی "تاران" گڕی گرت و بەر لەوەش گەورەترین کەشتی لۆجستی وڵاتەکە دوای کەوتنەوەی ئاگر تێیدا لە کەنداوی "عومان" ژێر ئاو کەوت.
تاکو ئێستا زانیاری تەواو لەسەر گروپە چەکدارەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام گومان دەکرێت گروپە توندڕەوەکانی سەر سنوری نەیجەر و مالی بن کە بەردەوام ھێرشی لەم جۆرە ئەنجام دەدەن.
لە دوای ھێرشەکە ڕۆچێ کۆبارێ سەرۆکی بورکینا فاسۆ سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند و وتی، پێویستە لە بەرامبەر ھێزە شەیتانییەکاندا بوەستنەوە.