لە رووداوێکی شەمەندۆفێر لە پاکستان ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١
پۆلیسی پاکستان بە میدیاکانی راگەیاند، لە ھەرێمی سەند لە باشوری وڵاتەکە شەمەندۆفێرێک لەسەر رێرەوەکەی لایداوە و شەمەندۆفێرێکی تر خۆی پێدا کێشاوە و نزیکەی ١٤ فارگۆنی شەمەندۆفێرەکانیش ھاتوونەتە دەرەوە، بەھۆیەوە لانی کەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٠ کەسی تریش برینداربوون.
راشیگەیاند، پێشبینیش دەکرێت ژمارەکە زیاتر بەرزببێتەوە، ھاوکات ٢٥ کەسی تر لە نێو فارگۆنی شەمەندۆفێرەکان گیریان خواردووە.