رۆژنامەنوس و پێشكاری تەلەڤیزیۆنی وریا حەمە كەریم بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە روداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، وریا حەمەكەریم بەرەبەیانی ئەمڕۆ  لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی توشی روداوی هاتوچۆ بوە و بەهۆی قورسیی راوداوەكەوە گیانی لەدەستداوە.

بە پێی زانیارییەكان بارهەڵگرێك لەسەر رێگای عەربەت - سلێمانی دوای لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلدا و بەو هۆیەوە رۆژنامەنوس و پێشكەشكار وریا حەمەكەریم گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی هاتوچۆی عەربەت رایگەیاندوە: ئەو رۆژنامەنوسە ئۆتۆمبێلەكەی وەستاندوە و ویستویەتی هاوكاریی شۆفێرێكی دیكە بكات، لەو كاتە بارهەڵگرێك خۆی بە ئۆتۆمبێلی هەردووكیاندا كێشاوە و لە ئەنجامدا وریا حەمەكەریم و شۆفێرەكەی تریش گیانیان لەدەستداوە.