بێنێت ئاماژەی بەوەش کردووە، سیستمی ئیسرائیل پاشایەتی نییە و کەس ناتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت. وەک ئاماژەیەکیش بۆ کۆتاییھاتنی دەسەڵاتە ١٢ ساڵییەکەی ناتانیاھۆ، بێنێت وتی، ھەر دەسەڵاتێک بە سروشتی خۆی دوای چەند ساڵێک کۆتایی پێدێت و نابێت ئەمە وەک کارەسات سەیری بکرێت.
ئەم لێدوانەی بێنێت لە کاتێکدایە پێکھێنەرەکانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن ناتانیاھۆ بە نیازە لە چەند رۆژی داھاتوودا لە شاری قودس خۆپیشاندان رێکبخات تاکو کێشە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ دروستبکات و پێشتریش سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل ھۆشداری بەو کەسانە دا کە ھانی توندوتیژی و ئاژاوە دەدەن.