جیهان

ھاوسەرۆکی ھەدەپە سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگا لە بارەی دۆزی کۆبانێ ڕایگەیاند، ھەر بڕیارێکی دادگا ئایندەیی دیموکراسی لە تورکیا دیاریدەکات و ھیوایان وایە ئەو بڕیارانە لە چوارچێوەی یاسا و دیموکراسیدا بدرێن.

جەختیشیکردەوە، لە دۆزی کۆبانێدا تەنیا کورد و ئەندامانی ھەدەپە و لایەنگرانی دادگایی ناکرێن و پرسەکە تەنھا پەیوەندی بە کوردەوە نیە بەڵکو پەیوەندی بە ھەموو تورکیاوە ھەیە.
ڕوونیشیکردەوە، دەسەلاتدارانی تورکیا لە دادگاییکردنی دۆزی کۆبانێدا ھەرگیز ئەو ئەنجامەیان دەستناکەوێت کە چاوەڕێی دەکەن.


لە دۆزی کۆبانێ ١٠ ھاوسەرۆکانی پێشووی ھەدەپە و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی و بەڕێوەبەرانی ھەدەپە و ١٠٨ سیاسەتمەدار داگایی دەکرێن کە ٢٨ کەسیان لە زینداندان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە، لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکانی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی چالاکوانانی ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان و لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین ٩ کەس لە ئامەد دەستگیرکران.


بە پێی زانیارییەکان، ئەو چالاکوانانە لە بنکەی پۆلیسی ئامەد دەستبەسەرکراون، بە بیانوی بەشداریکردن لە ڕێکخستنی قەدەغەکراو و ھاوکاریکردنی ڕێکخستنەکان، بەڵام تا ئێستا ھێزەکانی پۆلیس بە ڕەسمی ھۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئاشکرا نەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵەی سووری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سەرچاوەی موشەکەکە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریایە و مەزڵووم کۆبانێش ڕایگەیاندووە، بە قووڵی خەمبارن بە گیان لە دەستدانی کەسانی مەدەنی و بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانە دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەڵام تورکیا دەڵێت ھێرشە موشەکییەکە لەو ناوچانەوە کراوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی یەپەگەدان کە کەتوونەتە باکوری پارێزگای حەلەبەوە.


حکومەتی تورکیا لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٨وە شاری عەفرینی داگیر کردووە و ڕۆژئاوای کوردستانیش ئەنقەرە بە کوشتنی ھاوڵاتینی عەفرین و گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە و بڕینەوەی دار زەیتوونەکان تۆمەتبار دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی ئیسڕائیل متمانە بە حکومەتی نوێ ببەخشێت، کە لە ٨ حزب پێکدێت و کۆتایی بە ١٢ ساڵەی دەسەڵاتی "بنیامین ناتانیاھۆ" وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل دەھێنن، بەوەش چەقبەستوویی سیاسی وڵاتەکەش کۆتایی پێدێت. 


لە ئەگەری پێدانی متمانە بە حکومەتی نوێ، "نەفتالی بینیت" بۆ ماوەی ٢ ساڵ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل و بۆ دوو ساڵی داھاتووش "یائیر لبید" لە ٢٠٢٣ دەسەڵات دەگرێتە دەست. 
لای خۆشیەوە، "بنامین ناتانیاھۆ" سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاندبوو، گەورەترین ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەمساڵ کراوە. 






بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دانیشتنێکی پەرلەمانی ئیسرائیلدا لە کۆی ١٢٠ دەنگ، بە ٦٠ دەنگ حکومەتی نوێی ئیسرائیل پەسەند کراو و نافتالی بێنیت بە سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە ھەڵبژێردرا کە دوو ساڵ لەو پۆستەدا دەبێت و دواتر یائیر لەبید سەرۆکی پارتی ھوناک موستەقبەل کە ھاوپەیمانی نافتالی بێنیتە، لە دوو ساڵی داھاتوودا دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش پیرۆزبایی لە حکومەتی نوێی ئیسرائیل کرد و رایگەیاند، ھەوڵ دەدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بەھێزتر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، ھێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە ٧٣ کۆچبەری نایاساییان لە ناوچەی دۆشیمە ئالتی لە سنوری پارێزگای ئەنتاڵیا دەستگیرکردووە، لە کاتێکدا ئەو کۆچبەرانە لە ھەوڵی ئەوەدابوون بە قاچاغ خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا.


پۆلیسی تورکیاش ئاشکرایکردووە، کۆچبەرەکان خەڵکی وڵاتانی عێراق و ئێران و ئەفغانستان و پاکستان و سوریا بوون، لە ئێستاشدا پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان بەدوای ئەو قاچاغچییانەدا دەگەڕێن کە کۆچبەرەکانیان ھێناوەتە ئەو سنورە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕووسیا كە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە جنێف لەگەڵ بایدن كۆببێتەوە، وەسفی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەكات و دەڵێت، تڕەمپ كەسێكی تایبەت و لێهاتوو بووە. لە بارەی ناوهێنانی لەلایەن بایدنیشەوە بە بكوژ، پوتین وتی، پێشتر تۆمەتی زۆری لەو شێوەیەی گوێ لێبووە، بۆیە هیچ گرنگییەكی پێنادات.

جۆو بایدن بەر لە ئەنجامدانی سەردانەكەی بۆ ئەوروپا وتی، نایانەوێت بكەونە ململانێ لەگەڵ ڕووسیا و هەوڵی جێگیركردنی پەیوەدنییەكانیان دەدەن، بەڵام ئەگەر ڕووسیا ئەو كارانە بكات زیان لە وڵاتەكەی دەدات و بە توندی وەڵام دەدەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی وڵاتانی جی حەوت، لە دوورگەی کۆرنۆواڵ لە بەریتانیا، شاژنە ئێلیزابێس شاژنی ئەو وڵاتە، سەرکردەکانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیھانی بینی و وێنەی یادگارییان پێکەوە چرکاند، کە یەکێک لەو سەرکردانە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بوو، ئەوەش یەکەمین جارە جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا چاوی بە شاژنی بەریتانیا بکەوێت.

ھاوکات لە پێشوازی سەرکردەکانی جی حەوتدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیا ئامادەبوون، لەوانە شازادە چارلز شازادەی جێنشین و ھاوسەرەکەی، ئەوەش یەکەمین کۆبوونەوەی لەو جۆرەی ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیایە، دوای کۆچی دوایی شازادە فیلیپ ھاوسەری شاژنی بەریتانیا، لە مانگی نیسانی ئەمساڵ.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکەی تورکیا کە بە فەرمانی (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆکی تورکیا سەردانی لیبیای کردووە و پێکھاتووە لە (مەولود چاوشئۆغڵو) وەزیری دەرەوە، (خوڵوسی ئاکار) وەزیری بەرگری، (سولیمان سۆیلو)  وەزیری ناوخۆ، (یاشار گویلەر) سەرۆک ئەرکانی سوپا، (ھاکان فیدان) سەرۆکی میت و چەند بەرپرسێکی تر.

وەفدی تورکیا لەگەڵ (عەبدولحەمید دیبەیبە)، سەرۆک وەزیرانی لیبیا و (محەمەد مەنفی)، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا کۆدەبنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لیبیا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ دەسپێکردنی پڕۆسەی دیموکراسی و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان، وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا بەڕێوەدەچێت، (عەباس عێراقچی) سەرۆکی وەفدی ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا ڕایگەیاند، لایەنە بەشدارەکانی دانوستانەکان ڕاوێژی خۆیان بۆ گەرەنتی جێبەجێکردنی تەواوەتی و کاراکردنەوەی ڕێکەوتننامەکە کردووە، چونکە زیاتر لە دوو ھەفتەیە دانوستانەکان بە بیانوی ڕاوێژی ناوخۆیی وڵاتە بەشداربووەکان ڕاگیراوە، وتیشی، دانوستانەکان بەردەوامن و بەرەوپێشچوون لە ھەندێک بابەتدا ھەیە.


ڕۆژی ھەینی (وانگ یی) وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، دانوستانەکانی ڤییەنا لە قۆناغی کۆتاییدایە، ئەوەش دوای ھەوڵە دیپلۆماسیەکان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەخشە ڕێگەیەکی گشتگیر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی حەج و عومەرەدا ھاتووە، ئەو کەسانەی بەشداری فەرزەی حەجی ئەمساڵ دەکەن، دەبێت تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٥ ساڵ بێت و ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتبێت و دووریش بن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.


ماوەی دوو ساڵە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگە بە ھاوڵاتیانی وڵاتانی دیکە نادرێت بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج ڕوو لە شاری مەککە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە گەڵ ئەمریکا ئیمزا کراوە، کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە چوارچێوەی ئەرکە سەربازییەکانیان لە ھاوپەیمانی ناتۆ لە ئەفغانستان ناچاری دەبێت.


ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی ئەو رێککەوتنە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان، ئەمریکا بەرپرسیارێتی کشانەوەی سەرجەم ھێزە بیانییەکان لەو وڵاتە لە ئەستۆ دەگرێت.


راگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی تاڵیبان لە کاتێکدایە، ئەنقەرە پلانی ھەیە دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، ھێزەکانی لەو وڵاتە ئەرکی پاراستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ لە ئەستۆ بگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا، کە بڕیارە ئەم ھەفتەیە لە سویسرا بەڕێوەبچێت، دەڵێت، پێویست بە ترس و شپرزەی ناکات.


ترامپ لە نامەکەیدا بۆ بایدن، ھیوای خواستووە بایدن کۆبوونەوەیەکی باش لەگەڵ سەرۆکی روسیا  ئەنجامبدات و خەو نەیباتەوە و سڵاوی گەرمی ترامپیش بگەیەنێتە ڤلادیمیر پوتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا رەسمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی جەنگی لەگەڵ کەشتییەکی پشتیوانی ئێرانی بۆ ئەرکێکی دەگمەن لە دووری وڵات، بەرەو زەریای ئەتڵەسی بەڕێکەوتن، سوپای پاسادارانیش گەشتەکەی بە دورودرێژترین گەشتی ھێزی دەریایی وەسفکرد، بەبێ ئەوەی ئامانجەکەی ئاشکرا بکات.

ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێسیش ئاشکرایکردووە، شوێنی لەنگەرگرتنی کەشتییەکە کەناراوەکانی نزیک فەنزوێلا دەبێت، پەنتاگۆنیش رەوانەکردنی ئەو کەشتیانە بە ھەڕەشە بۆ سەر ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا ناوبردووە و ئاشکرای کردووە ئەو کەشتییە چەکی گواستۆتەوە بۆ فەنزوێلا. 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنچ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی لەسەر سێ بەرپرسی پێشوو و دوو کۆمپانیای ئێران راگەیاند، ئەوەش بەھۆی ئەنجامی گۆڕانکاری لە مامەڵە و رەفتاری ئەو لایەنانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"لەیلا گیوڤەن" دوای چەند لێدوانێک دژی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاڤای کوردستان مافی پارێزبەندی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە و لە رۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا. دواتر دادگای سزا قورسەکانی ئامەد لە نۆیەمین دانیشتنی کەیسەکەدا بە تۆمەتەکانی بانگەشەی ئەندامێتی بۆ رێکخستنی قەدەغەکراو سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر "لەیلا گیوڤەن"دا سەپاند و ئەمڕۆش ئاژانسەکانی ھەواڵ لە باکووری کوردستان بڵاویانکردەوە، بەھۆکاری یەکلابوونەوەی بەڵگەکان دادگای پێداچوونەوەی ئامەد سزاکەی پەسەند کرد و لە ئێستادا تەنھا دادگای باڵا دەتوانێت لەسەر داوای لەیلا گیوڤەن پێداچوونەوە بە کەیسەکەیدا بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج رایگەیاند،  تەقینەوەکە لە نزیک پارکی منداڵان لە سەر رێگای حەلەب لە خۆرئاوای شاری مەنبەج روویداوە و ژماریەک کارمەندی ھێزی فریاکەوتن و خەڵکی مەدەنی بریندار بوون. فەرماندەی گشتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج ئاماژەی بەوەکرد ، چەند رۆژێکە  لایەنەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق ھەوڵ دەدەن ئاژاوەگیری لە شارەکە دروستبکەن و ئاسایشی شارەکە تێکبدەن بەڵام ئەوان بە ھیچ شێوەیەک رێگە بەو کارانە نادەن.
لە لایەکی دیکەوە تۆبخانەکانی سوپای تورکیا  دەوروبەری ناوچەی عەین عیسا و گوندی مەعێلەک و کەمپی کۆچبەران و دەوروبەری رێگەی ئێم فۆڕیان تۆپبارانیان کرد. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...393394395396397...413