ئەمڕۆ دانوستانی ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئەمڕۆ خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان، وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا بەڕێوەدەچێت، (عەباس عێراقچی) سەرۆکی وەفدی ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا ڕایگەیاند، لایەنە بەشدارەکانی دانوستانەکان ڕاوێژی خۆیان بۆ گەرەنتی جێبەجێکردنی تەواوەتی و کاراکردنەوەی ڕێکەوتننامەکە کردووە، چونکە زیاتر لە دوو ھەفتەیە دانوستانەکان بە بیانوی ڕاوێژی ناوخۆیی وڵاتە بەشداربووەکان ڕاگیراوە، وتیشی، دانوستانەکان بەردەوامن و بەرەوپێشچوون لە ھەندێک بابەتدا ھەیە.
ڕۆژی ھەینی (وانگ یی) وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، دانوستانەکانی ڤییەنا لە قۆناغی کۆتاییدایە، ئەوەش دوای ھەوڵە دیپلۆماسیەکان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەخشە ڕێگەیەکی گشتگیر.