"لەیلا گیوڤەن" دوای چەند لێدوانێک دژی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاڤای کوردستان مافی پارێزبەندی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە و لە رۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا. دواتر دادگای سزا قورسەکانی ئامەد لە نۆیەمین دانیشتنی کەیسەکەدا بە تۆمەتەکانی بانگەشەی ئەندامێتی بۆ رێکخستنی قەدەغەکراو سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر "لەیلا گیوڤەن"دا سەپاند و ئەمڕۆش ئاژانسەکانی ھەواڵ لە باکووری کوردستان بڵاویانکردەوە، بەھۆکاری یەکلابوونەوەی بەڵگەکان دادگای پێداچوونەوەی ئامەد سزاکەی پەسەند کرد و لە ئێستادا تەنھا دادگای باڵا دەتوانێت لەسەر داوای لەیلا گیوڤەن پێداچوونەوە بە کەیسەکەیدا بکات.