توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی شاربازێر دەكات و پاسەوانی سنوریش دەڵێت زیانەكانی بۆردومانەكە بەهۆی كەشوهەواوە نەزانراوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پاسەوانی سنور بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ توركیا بە چڕی بۆردوومانی سنوری ماوەت و گوندی گەڵاڵەی كردووە تا ئێستا زیانەكانی بۆردومانەكە دیار نییە.

كامەران عوسمان؛ لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤی رێكخراوی CPT ئەمریكی رایگەیاندوە؛  لە سەعات 10:47 خولەكی پێشنیوەڕۆ ، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بە چڕی بۆردوومانی (دۆڵی ژاژۆلان، كوێرەكانی و كێوی كوڕیس)یان لە دەووروبەری گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت كردوە.

پەیامنێری كورسات لە زاری پاسەوانی سنور ئاماژەی بەوە كردوە هەرچەندە بۆردومانەكانی توركیا لە دەوروبەری گەڵاڵە چڕبوون بەڵام بەهۆی رەوشی كەش و هەواوە ئاستی زیانەكان نەزانراون.