ترامپ بۆ بایدن: ھەوڵبدە لە کۆبوونەوەکەدا خەو نەتباتەوە
کوردسات نیوز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا، کە بڕیارە ئەم ھەفتەیە لە سویسرا بەڕێوەبچێت، دەڵێت، پێویست بە ترس و شپرزەی ناکات.
ترامپ لە نامەکەیدا بۆ بایدن، ھیوای خواستووە بایدن کۆبوونەوەیەکی باش لەگەڵ سەرۆکی روسیا ئەنجامبدات و خەو نەیباتەوە و سڵاوی گەرمی ترامپیش بگەیەنێتە ڤلادیمیر پوتن.