ئەمساڵ تەنھا ڕێگە بە دانیشتوانی سعودیە دەدرێت حەج بکەن
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی حەج و عومەرەدا ھاتووە، ئەو کەسانەی بەشداری فەرزەی حەجی ئەمساڵ دەکەن، دەبێت تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٥ ساڵ بێت و ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتبێت و دووریش بن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
ماوەی دوو ساڵە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگە بە ھاوڵاتیانی وڵاتانی دیکە نادرێت بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج ڕوو لە شاری مەککە بکەن.