لە ئامەدی باکوری کوردستان ٩ چالاکوانی سیاسی دەستگیرکران
کوردسات نیوز
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٧٧٢
میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە، لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکانی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی چالاکوانانی ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان و لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین ٩ کەس لە ئامەد دەستگیرکران.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو چالاکوانانە لە بنکەی پۆلیسی ئامەد دەستبەسەرکراون، بە بیانوی بەشداریکردن لە ڕێکخستنی قەدەغەکراو و ھاوکاریکردنی ڕێکخستنەکان، بەڵام تا ئێستا ھێزەکانی پۆلیس بە ڕەسمی ھۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئاشکرا نەکردووە.