ئاگر لە کارگەیەکی پۆڵا لە شاری زەرەند لە ئێران کەوتەوە
کوردسات نیوز
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئاگر لە کارگەیەکی پۆڵا لە شاری "زەرەند" لە پارێزگای "کرمان" کەوتەوە، سەرباری زۆری ئاگرەکە توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئەو کارگەیەش یەکێکە لە کارگە گەورەکانی پۆڵا لە ئێران و لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادایە.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، چەندین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کارگە و پاڵاوتگەکانی ئێران کەوتووەتەوە، بە شێوەیەک چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پاڵاوتگەی نەوتی "تاران" گڕی گرت و بەر لەوەش گەورەترین کەشتی لۆجستی وڵاتەکە دوای کەوتنەوەی ئاگر تێیدا لە کەنداوی "عومان" ژێر ئاو کەوت.