کۆشکی "ئیلیزێ" لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ماکرۆن" پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و پشتیوانی تەواوی بۆ سەروەری خاکی وڵاتەکە دووپات کردەوە، پشتیوانی ھەوڵەکانی "کازمی"شی کرد بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ ھەرێمییەکان، پابەندبوونی خۆشی دەربڕیوە بۆ بەردەوامیدان بە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.
"ماکرۆن" داواشی کرد ئاسانکاری بکرێت لە دانوستانەکانی نێوان "ھەرێم و بەغداد"، نیگەرانیشی دەربڕی لە رووداوەکانی ئەم دواییانەی "بەغداد" بە بێ ئەوەی روونکردنەوەی زیاتر بدات.