رێککەوتنی ئاسمانە کراوەکان لەنێوان ٣٤ وڵاتدا واژۆکراوە کە گەورەترینیان ئەمریکا و روسیایە. بەپێی رێککەوتنەکە ھەر ئەندامێک دەتوانێت چالاکی کۆکردنەوەی زانیاری سنوردار لەسەر ئاسمانی وڵاتێکی دیکەی ئەندام ئەنجامبدات، بەو مەرجەی پێش ماوەیەکی کەم لە چوونە ئاسمانەکەی، ئەو وڵاتە ئاگادار بکاتەوە.
ساڵی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کشانەوەی لە رێککەوتننامەکە راگەیاند و مانگی رابردووش جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا وتی بە ھیچ جۆریک ناگەرێنەوە بۆ ناو رێککەوتننامەکە.