ترەمپ کە بەردەوام چینی بە بڵاوکردنەوەی کۆرۆنا تۆمەتبار کردووە، داوا لە وڵاتانی قەرزداری چین دەکات بەرامبەر ئەو زیانانەی بەھۆی کۆرۆناوە بەسەریاندا ھاتووە قەرزەکانیان نەدەنەوە بە چین و ئەو قەرزە وەک قەرەبوو بدرێتە ئەمریکا، ترەمپ داوای لە ئیدارەی نوێی ئەمریکاش کردووە بە رێژەی ١٠٠٪ باجی گومرگی بخاتە سەر کاڵا و شمەکە چینییەکان.
ترەمپ ھەمیشە کۆرۆنای بە ڤایرۆسی چینی ناو بردووە و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکاش داوای لە ھەواڵگری وڵاتەکەی کردووە لە ماوەی ٩٠ رۆژدا بگەن بە ئەنجامی کۆتایی لەبارەی بنەڕەتی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.