ئەمریکا سیخوڕیی لەسەر راوێژکاری ئەڵمانیا و ھاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا دەکات
کوردسات نیوز
٣١ی ئایاری ٢٠٢١
رادیۆی دانیمارک بڵاویکردەوە، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەنێوان ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٤، لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتی دانیمارک سیخوڕیی و زانیاری تایبەتی لەسەر ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیاو لێپرسراوانی باڵای سوید و نەرویژو فەڕەنسا کۆکردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ یەکەی ھەواڵگریی سەربازیی دانیمارک قۆستووەتەوە، بۆئەوەی لەو رێگەیەوە سیخوڕیی لەسەر لێپرسراوانی باڵای چەند وڵاتێکی ئەوروپا بکات.
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، تا ئێستا وەزارەتی بەرگریی دانیمارک و ئیدارەی ئەمریکا، روونکردنەوەیان بڵاونەکردووەتەوە.