دوای ٤ مانگ، سەرەنجام ئیندۆنیزیا کەشتیە ئێرانەکەی ئازاد کرد
کوردسات نیوز
٣٠ی ئایاری ٢٠٢١
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری وتەبێژی ھێزی پاسەوانی دەریایی ئیندۆنیزیا ئازادکردنی ئەو کەشتیە نەوتھەڵگرە ئێرانیەی پشتڕاستکردەوە کە بۆ ماوەی نزیکەی ٤ مانگ لەنزیک کەناراوەکانی ئەو وڵاتە دەستبەسەر کرابو. ئەو کەشتیەی کۆمپانیای نیشتمانیی کەشتیانیی ئێران رۆژی ٢٤ ی کانونی دوەمی ئەمساڵ بە گومانی گواستنەوەی نایاسایی نەوت لە کایەی ئاویی ئیندۆنیزیا دەستبەسەرکرا. ویسنۆ پراماندیتا وتەبێژی ھێزی پاسەوانی دەریایی ئیندۆنیزیا رایگەیاندوە کەشتیە ئێرانیەکە بە فەرمانی دادگا ئازادکراوە و دەتوانێت سنوری ئیندۆنیزیا بەجێ بھێڵێت بەڵام کاپتنی کەشتیەکە دو ساڵ لەژێر چاودێریدا دەبێت.