رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، دەبێت عێراق چارەنووسی ٦٤٣ ھاووڵاتی سوننە ئاشکرا بکات، کە بەر لە ٥ ساڵ لەسەر دەستی گروپەکانی شیعە رفێندراون. 


رێکخراوە روونیشی کردۆتەوە، ئەو کەسانە لە ھەڵمەتێکی حەشدی شەعبی بۆ رزگارکردنەوەی "فەلوجە" لە دەستی تیرۆریستانی داعش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦  دیار نەماون، لەو کاتەشدا رێکخراوە ناحکومییەکان ھۆشدارییاندا لەو پێشێلکارییانەی لایەنە جیاوازەکان ئەنجامیان دەدا، حەشدی شەعبیش چەندین جار رفاندن و دەستگیرکردنی ھاووڵاتیانیان رەتکردۆتەوە.