جیهان

(جانیت یلین) وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتەکەی چاو بە بڕیاری سزاکانی سەر ئێراندا دەخشێنێتەوە، ئەگەر ئەو وڵاتە بڕیار بدات بە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی.
(حەسەن رۆحانی) سەرۆکی ئێرانیش رایگەیاند، خوازیارن پێش کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی ئەم کابینەیە، سزاکانی سەر ئێران ھەڵبگیرێن، (عەلی رەبیعی) وتەبێژی حکومەتی ئێرانیش گەشبینی خۆی نیشاندا، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەماوەیەکی نزیکدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حەسەن خومەینی کوڕەزای خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش داوایکردووە ئەو دوو کاندیدەی نزیکن لە بەرەی ریفۆرمخوازەکان بکشێنەوە، بڕیاریشە خولی سیانزەیەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران رۆژی ١٨ی مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت. حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانیش بەھۆی ئەوەی دوو خول سەرۆکۆمار بووە، نەیتوانی خۆی کاندید بکاتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیلی کوھن وەزیری ھەواڵگری ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندووە، ناتوانن رێگە بە تاران بدەن دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێرانیشدا ھەموو ئەگەرەکان لە بەردەمیاندا کراوەیە.
ئیلی کوھن دەڵێت ئێران ھۆکاری جەنگ و نائارامییەکانە لە ناوچەکەدا بەتایبەتی لە سوریا و لوبنان و غەززە و یەمەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ناتۆ لە ساڵی ٢٠٠٣وە ئەو ئەرکەی لە ئەفغانستان پێ سپێردراوە، ئەویش ٢ ساڵ دوای ئەوەی ھێزەکانی ئەمریکا حکومەتەکەی تاڵیبانیان لە دەسەڵات خست.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگا ئەمنییەکانی فەڕەنسا ئاشکرایان کرد، لە شاری لاشبێڵ لە نزیک شاری نانتی خۆرئاوای فەڕەنسا، کەسێک بە چەقۆوە پەلاماری ژنە پۆلیسێکی داوە و و بەسەختی برینداری کردووە، دواتریش لەگەڵ پۆلیس ڕووبەڕووبووەتەوە و تەقەی لە پۆلیس کردووە و دوو ئەفسەری بریندارکردووە، خۆشی بە برینداری کەوتووەتە دەستی پۆلیس و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.


وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا لە بارەی ڕووداوەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، پەلاماردەرەکە، پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵی بە ڕەگەز فەڕەنسیە و نەخۆشی دەروونی لەگەڵدا بووە و پێشتر لە زینداندا ڕەفتاری توندڕەوانەی ھەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا، ڕایگەیاند: مۆسکۆ سەرلەنوێ ئامادەیی خۆی نیشان دەدات سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە ڕێی گفتوگۆوە.


ئاماژەی بەوەشدا: حکومەتی ڕووسیا خوازیارە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و یەکێتی ئەوروپا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و بە بێ مەرجی پێشوەخت بێت.


بەھۆی لکاندنی نیمچە دورگەی قرم لەلایەن ڕووسیاوە لە ساڵی ٢٠١٤، پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و یەکێتی ئەوروپا ئاڵۆزبوو، دواتر یەکێتییەکە زنجیرەیەک سزای بەسەر حکومەتی ڕووسیادا، سەپاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کیریاکۆس میتسۆتاکیس" سەرۆک وەزیرانی یۆنان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ "چارل میشێل" سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی لە ئەسینا ڕایگەیاند، تاکە ڕێگا بۆ نزیکبوونەوەیان لە تورکیا ئەوەیە کە ئەو وڵاتە دەستھەڵبگرێت لەو ڕەفتارانەی کە دەبنە ھۆی نیگەرانکردنی یۆنان و یەکێتیی ئەوروپا و دەستبەرداری پەیامی دوژمنکارانە ببێت.


بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لە بارەی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ یۆنان، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی یۆنان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەسەد لە وتارەکەیدا بۆ گەلی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی سوریا بە سەرجەم پێکھاتەکانییەوە بەشدارییان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کرد و وەک سەرۆک متمانەیان پێبەخشی، ڕوونیشیکردەوە: ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری سوریا ڕێخۆشکەرە بۆ لەناوبردنی دوژمنانی گەلی سوریا.


ڕوونیشیکردەوە، گەلی سوریا لە ماوەی ١٠ ساڵی جەنگدا ئازایانە ڕووبەڕووی دوژمنان و گروپە تیرۆریستییەکان بوونەوە، ئێستاش کاتی ئەوە ھاتووە حکومەت و ھاوڵاتیان بەشداری لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گێڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ سەرجەم ناوچەکانی سوریا، بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوای لە دەزگای ھەواڵگریی کردووە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات و لەماوەی ٩٠ رۆژدا راپۆرتێک لەو بارەیەوە پێشکەش بکات.

وتیشی، دوای ئەوەی جڵەوی دەسەڵاتی لە کۆشکی سپی وەرگرت، داوای لە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کردووە راپۆرتێک لەبارەی سەرچاوەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادە بکات.

لەبەرامبەریشدا، باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن رایگەیاند، لەکاتێکدا جیھان گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، چەند وڵات و لایەنێک پرسەکەیان بە ئاراستەیەکی تردا بردووە.

رونیشیکردەوە، دەستوەردان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، ئاستەنگ لەبەردەم دیاریکردنی سەرچاوەی سەرھەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی سوریا رایگەیاند، لە درەنگانی شەوی رابردووەوە جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی سوریا دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوودا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە رابگەیەنرێت، میدیاکانی سوریاش رایانگەیاند، ئاستی بەشداریکردنی ھاوڵاتیان زۆر باشبووە و ١٣٢ دەزگا و ئاژانسی راگەیاندنیش روماڵی پرۆسەکەیان کردووە.

بۆ یەکەمین جاریش لە دوای ھەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٤ەوە، پرۆسەکە لە بەشێک لە پارێزگای "رەققە" بەڕێوەچوو، لە بەشێک لە "حەسەکە و قامیشلۆ"ش سندوق دانرابوو، بەڵام ھەڵبژاردنەکە لەناوچەکانی تری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا وەک ئیدلب و عەفرین و سەرێکانێ و جەرابلوس بەڕێوەنەچوو. 

لە ھەڵبژاردنەکەشدا سێ کاندید رکابەری دەکەن، کە "بەشار ئەسەد و عەبدوڵا سەلوم عەبدوڵا و مەحمود رەبعی" بوون، ھەموو پێشبینییەکانیش بەو ئاراستەیەن کە "ئەسەد" بۆ ح ساڵی تر دەبێتەوە بە سەرۆکی سوریا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە تویتەر نوسیوێتی، پشتیوانی گەورەی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتەکەی دەکەن، لە چەسپاندنی یاسا و رێگەخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە. 

راشیگەیاندووە، ھەر کەسێک ھاوڵاتی عێراقی بکاتە ئامانج دەبێت بەپێی یاساکانی عێراق لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت، ئیدانەی ھەموو ئەو لایەنانەش دەکەن کە بە توندوتیژییەکانیان سەقامگیری عێراق تێکدەدەن. 

پشتیوانی ئەمریکا دوای رووداوەکانی ناوچەی "سەوز" دێت کە ھێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوکرایەوە و فەرماندەیەکی حەشدی شەعبیش لەسەر کوژرانی چالاکوانان دەستگیرکرا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەدی نەژاد کە سەرۆکی پێشووی ئێران بووە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەھۆی ئەو رەوشە خراپەی ئێستا وڵاتەکەی پێیدا تێپەڕ دەبێت ئاستی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کەم دەبێت و ھۆشداریشیدا لە لێکەوتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. 

"نەژاد" ھۆشداریشیدا لە داڕمانی "ئێران" کە نەتوانێت جارێکی تر ھەڵسێتەوە و وتی نایەوێت بەشێک بێت لەو داڕمانە. 

"ئەحمەدی نەژاد" سەبارەت بە پەسەند نەکردنی وەک کاندیدێکی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی چەند لایەنێک کرد بەبێ ئەوەی ناویان بھێنێت، وتیشی، لەسەر رەتکردنەوەی بێدەنگ نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بوسەینە شەعبان راوێژکاری سەرۆکی سوریا، رایگەیاند، دوابەدوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەو وڵاتە، چەند وڵاتێکی عەرەبی چاو بەسیاسەتەکانیان لەبەرامبەر دیمەشق دەخشێننەوە، چونکە لاوازبوونی سوریا بە مانای لاوازبوونی وڵاتانی عەرەبی دێت بەشێوەیەکی گشتی.

راوێژکارەکەی سەرۆکی سوریا بەپێویستیشی زانی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی سوریا بکات و سنوورێک بۆ دەستوەردانی دەرەکیی لەکاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە، دابنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، یەکێتی ئەوروپا وەک پێویست بەدەم بانگەوازی ڕێکخراوە مرۆییەکان نەھاتووە سەبارەت بە ڕزگارکردنی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا، داواشی لە ئەندامانی یەکێتییەکە کرد، بە سیاسەتەکانی خۆیان لە بەرامبەر کۆچبەراندا، بچنەوە.


نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەدا داواشی لە وڵاتانی کۆمەکبەخش کردووە، ھاوکاری کامپەکانی تایبەت بە کۆچبەران بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئێران وتی، دەکرا پێش مانگی ئاداری ڕابردوو سزاکانی سەر کەرتی نەوت و بانک لاببرێن، ئەگەر بە گەڕانەوەیان بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ ڕازی بوونایە. وتیشی، بە پێی دانوستانەکانی ڤییەنا پێویستە سەرجەم سزا سەرەکییەکانی سەر ئێران ھەڵبگیرێن.


حەسەن ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرا سەرجەم سزاکانی سەر ئێران لاببرێن، بەڵام یەکلایی کردنەوەی ئەم پرسە پێویستی بە کۆدەنگی نیشتمانی ھەیە لەسەر ئاستی ناوخۆی ئێران.


وتیشی، ھەر ئەوان بوون داوایان کرد سەرجەم سزاکان لاببرێن و لەگەڵ ئەوە نەبوون پڕۆسەکە بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خامەنەیی لە دیدارێکیدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە داوای لە خەڵکی کردووە بەشداریی کارا لە ھەڵبژاردندا بکەن و گوێ بە قسەی ئەو کەسانە نەدەن کە دەڵێن ھەڵبژاردن سودی نیە. خامەنەیی وتووشیەتی، ئەنجومەنی چاودێری ئەرکی خۆی بەدیھێناوە و ئەو کانیدیانەی پەسەند کردووە کە بە شایستەی زانیون بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن.


ئەنجومەنی چاودێریی ئێران ڕۆژی ٣ شەممە ٧ کاندیدی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەسەندکرد و ٤ کاندیدیشی ڕەتکردەوە، مەحمود ئەحمەدی نەژاد و مستەفا تاجزادە ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر ڕەتکردنەوەیان لەلایەن ئەنجومەنی چاودێریەوە و مەحمود ئەحمەدی نەژاد لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ھەڵبژاردنەکە بە ڕەسمی ناناسێت و بەشداریی تێدا ناکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...399400401402403...413