دەزگا ئەمنییەکانی فەڕەنسا ئاشکرایان کرد، لە شاری لاشبێڵ لە نزیک شاری نانتی خۆرئاوای فەڕەنسا، کەسێک بە چەقۆوە پەلاماری ژنە پۆلیسێکی داوە و و بەسەختی برینداری کردووە، دواتریش لەگەڵ پۆلیس ڕووبەڕووبووەتەوە و تەقەی لە پۆلیس کردووە و دوو ئەفسەری بریندارکردووە، خۆشی بە برینداری کەوتووەتە دەستی پۆلیس و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.


وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا لە بارەی ڕووداوەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، پەلاماردەرەکە، پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵی بە ڕەگەز فەڕەنسیە و نەخۆشی دەروونی لەگەڵدا بووە و پێشتر لە زینداندا ڕەفتاری توندڕەوانەی ھەبووە.