لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی سوریا رایگەیاند، لە درەنگانی شەوی رابردووەوە جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی سوریا دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوودا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە رابگەیەنرێت، میدیاکانی سوریاش رایانگەیاند، ئاستی بەشداریکردنی ھاوڵاتیان زۆر باشبووە و ١٣٢ دەزگا و ئاژانسی راگەیاندنیش روماڵی پرۆسەکەیان کردووە.

بۆ یەکەمین جاریش لە دوای ھەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٤ەوە، پرۆسەکە لە بەشێک لە پارێزگای "رەققە" بەڕێوەچوو، لە بەشێک لە "حەسەکە و قامیشلۆ"ش سندوق دانرابوو، بەڵام ھەڵبژاردنەکە لەناوچەکانی تری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا وەک ئیدلب و عەفرین و سەرێکانێ و جەرابلوس بەڕێوەنەچوو. 

لە ھەڵبژاردنەکەشدا سێ کاندید رکابەری دەکەن، کە "بەشار ئەسەد و عەبدوڵا سەلوم عەبدوڵا و مەحمود رەبعی" بوون، ھەموو پێشبینییەکانیش بەو ئاراستەیەن کە "ئەسەد" بۆ ح ساڵی تر دەبێتەوە بە سەرۆکی سوریا.