سەرۆکی ئێران وتی، دەکرا پێش مانگی ئاداری ڕابردوو سزاکانی سەر کەرتی نەوت و بانک لاببرێن، ئەگەر بە گەڕانەوەیان بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ ڕازی بوونایە. وتیشی، بە پێی دانوستانەکانی ڤییەنا پێویستە سەرجەم سزا سەرەکییەکانی سەر ئێران ھەڵبگیرێن.


حەسەن ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرا سەرجەم سزاکانی سەر ئێران لاببرێن، بەڵام یەکلایی کردنەوەی ئەم پرسە پێویستی بە کۆدەنگی نیشتمانی ھەیە لەسەر ئاستی ناوخۆی ئێران.


وتیشی، ھەر ئەوان بوون داوایان کرد سەرجەم سزاکان لاببرێن و لەگەڵ ئەوە نەبوون پڕۆسەکە بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بکرێت.