عەلی خامنەیی پشتیوانی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی چاودێران کرد
کوردسات نیوز
٢٧ی ئایاری ٢٠٢١
خامەنەیی لە دیدارێکیدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە داوای لە خەڵکی کردووە بەشداریی کارا لە ھەڵبژاردندا بکەن و گوێ بە قسەی ئەو کەسانە نەدەن کە دەڵێن ھەڵبژاردن سودی نیە. خامەنەیی وتووشیەتی، ئەنجومەنی چاودێری ئەرکی خۆی بەدیھێناوە و ئەو کانیدیانەی پەسەند کردووە کە بە شایستەی زانیون بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن.
ئەنجومەنی چاودێریی ئێران ڕۆژی ٣ شەممە ٧ کاندیدی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەسەندکرد و ٤ کاندیدیشی ڕەتکردەوە، مەحمود ئەحمەدی نەژاد و مستەفا تاجزادە ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر ڕەتکردنەوەیان لەلایەن ئەنجومەنی چاودێریەوە و مەحمود ئەحمەدی نەژاد لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ھەڵبژاردنەکە بە ڕەسمی ناناسێت و بەشداریی تێدا ناکات.