جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوای لە دەزگای ھەواڵگریی کردووە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات و لەماوەی ٩٠ رۆژدا راپۆرتێک لەو بارەیەوە پێشکەش بکات.

وتیشی، دوای ئەوەی جڵەوی دەسەڵاتی لە کۆشکی سپی وەرگرت، داوای لە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کردووە راپۆرتێک لەبارەی سەرچاوەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادە بکات.

لەبەرامبەریشدا، باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن رایگەیاند، لەکاتێکدا جیھان گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، چەند وڵات و لایەنێک پرسەکەیان بە ئاراستەیەکی تردا بردووە.

رونیشیکردەوە، دەستوەردان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، ئاستەنگ لەبەردەم دیاریکردنی سەرچاوەی سەرھەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکات.