یۆنان ھەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢١
٤٩٤
"کیریاکۆس میتسۆتاکیس" سەرۆک وەزیرانی یۆنان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ "چارل میشێل" سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی لە ئەسینا ڕایگەیاند، تاکە ڕێگا بۆ نزیکبوونەوەیان لە تورکیا ئەوەیە کە ئەو وڵاتە دەستھەڵبگرێت لەو ڕەفتارانەی کە دەبنە ھۆی نیگەرانکردنی یۆنان و یەکێتیی ئەوروپا و دەستبەرداری پەیامی دوژمنکارانە ببێت.
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لە بارەی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ یۆنان، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی یۆنان بکات.