حوسییەکان ٤٠ ناوچەی سەربازییان لە باشووری خۆرئاوای سعودیە کۆنترۆڵ کردووە
کوردسات نیوز
٢٩ی ئایاری ٢٠٢١
حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، ھێزەکانیان لە ماوەی ڕابردوودا نزیکەی ٤٠ ناوچەی سەربازیی گرنگیان لەناو قوڵایی خاکی سعودیە کۆنترۆڵکردووە و ھێزەکانی سعودیە و سودانیان لەو ناوچانەدا گەمارۆداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، حوسییەکان لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، چەندین ناوچەی ستراتیژییان لەناو خاکی سعودیە، بۆردومان کردووە.
بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حوسییەکان و حکومەتی یەمەن کە لەلایەن سعودیەوە پشتیوانی لێدەکرێت، سەدان ھەزار سەرباز و ھاوڵاتی مەدەنی کوژراون و گەورەترین قەیرانی مرۆییش لەو وڵاتەدا، سەریھەڵداوە.