بایدن لە وتەیەکدا کە لەسەربازگەیەکی ئاسمانی لە ویلایەتی ڤێرژینیا پێشکەشی کرد رایگەیاند ، پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا ، کۆبونەوەی زۆر دورو درێژی لەگەڵ شی جین بینگ سەرۆکی چین ھەبوە کە بۆ ماوەی ٢٤ سەعات لەسەر یەک کۆبونەوەکانیان بەردەوام بوە و بە تەواوی تێگەیشتوە لەوەی سەرۆکی چین پێی وایە کە پێش ساڵی ٢٠٣٥ ئەمریکا کۆنترۆڵ دەکەن  ، ئەمەش تەواو پێچەوانەی قسەکانی بایدنە لەکاتی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەیدا کە دەیگوت چین رکابەری ئەمریکا نییە..
لە چەند ھەفتەی رابردوودا ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین زیاتر بوو ، بەتایبەت دوای بڵاوبونەوەی چەند راپۆرتێکی ئەمریکی کە باس لە دزە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن لە تاقیگەیەکی تایبەت بە ڤایرۆسەکان لە پەیمانگای ووھانەوە، بایدنیش فەرمانی دەرکرد دەزگاکانی ھەواڵگری ئەمریکا ھەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی لەماوەی ٩٠ رۆژدا سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رونبکەنەوە.