"ڕۆبەرت مالی" نێردەی ئەمریکا بۆ ئێران لە تویتەر نوسیویەتی، خولی پێنجەمی دانوستانەکان لە "ڤییەنا" سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە، دەشڵێت خولی چوارەمیان بەرھەمدار بووە و پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەڵام ھێشتا کاری زۆر ماوە بیکەن. 


لای خۆشیەوە "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی ئێران پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دانوستانەکان دووپاتکردەوە، تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.


ھاوکات "ڕافائیێل گروسی" بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ "تاران" بۆ چاودێری کردنی وێستگە ئەتۆمییەکان بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردووەتەوە، بە بێ مەرج.