محەمەد باقر قالیباف بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرایەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی ئایاری ٢٠٢١
لە کۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی ئێراندا، دەنگدانێکی ناوخۆیی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان ئەنجامدرا، کە ھەریەک لە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و فەریدون عەباسی پەرلەمانتار رکاربەریان دەکرد بۆ وەرگرتنی پۆستەکە ، بەڵام بەپێی ئەنجامی دەنگدانەکە ، قالیباف بە بەدەستھێنانی دەنگی ٢٣٠ پەرلەمانتار ، وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرایەوە ، لە بەرامبەریشدا فەریدون عەباسی دەنگی ١٨ پەرلەمانتاری بەدەستھێنا .
محەمەد باقر قالیباف لە دایکبوی ساڵی ١٩٦١ ەو پێشتر ئەفسەر بوە، دواتر چەندین پۆستی حکومی وەرگرتوە و لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٣ و ٢٠١٧ شدا کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بوە ، بەڵام لە ھیچ کام لەو ھەڵبژاردنانەدا سەرکەوتنی بەدەست نەھێناوە.