خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ڤییەنا بێ ئەنجام کۆتاییھات
کوردسات نیوز
٢٦ی ئایاری ٢٠٢١
٧٤٠
بۆ جاری پێنجەم وڵاتانی ئەندامی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لە ڤییەنا کۆبوونەوە، بۆ تاوتوێکردنی گەڕانەوەی ئەمریکا و ئێران بۆ نێو رێککەوتننامەکە، نوێنەری چین لە کۆبوونەوەکە داوای لە وڵاتانی ئەندام کرد، بریاری سیاسی بدەن بۆ زەمینەسازی بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا و ئێران.
لەلایەکی ترەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ئێران بگەڕێتەوە بۆ نێو رێککەوتننامەی ئەتۆمی و وەک ئەمریکا ھەنگاوی یەکەمیان ناوە بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی، بەڵام ھێشتا روون نیە کە ئایا ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە یاخود نا.