جیهان

رێکخراوەکە لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە ، ڤاکسینی کۆڤاکسینی ھندی کە بەرھەمی کۆمپانیای بەھارات بیوتیکە ، پێوەرەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانیی تێدایە و رێگە دەدەن بە بەکارھێنانی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و سودەکانی ڤاکسینەکە زۆر زیاترە لە زیانەکانی.


بریاربوو ھەفتەی رابردوو ڤاکسینی کۆڤاکسینی ھندی لەلایەن تەندروستی جیھانییەوە پەسەند بکرێت، بەڵام رێکخراوەکە داوای رونکردنەوە و زانیاری زیاتری لە کۆمپانیای بەرھەمھێنەر کرد بۆ ئەوەی پێش پەسەندکردنی لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، سوپای پاسداران رایگەیاندبوو کە شکستیان بە ھەوڵێکی ئەمریکا ھێناوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئێران لە کەنداوی عومانەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و تەنھا ئێران ئۆپراسیۆنێکی کردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەک.


لێپرسراوانی تری ئەمریکاش وتویانە، ھێزەکانی ئێران کەشتییەکی نەوتھەڵگریان دەستبەسەر کردووە کە ئاڵای ڤێتنامی ھەڵگرتووە و ھێزە ئەمریکییەکانیش چاودێری رەوشەکەیان کردووە.


دوێنێ ئاژانسی فارسی ئێرانی رایگەیاند، سوپای پاسداران لە ئۆپراسیۆنێکدا کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئەمریکایان لە دەریای عومان دەستگیرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کەشتییەکی ئەمریکی کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای عومان دەستبەسەردا گرت و بە نیاز بووە نەوتەکەی خاڵی بکاتەوە بۆ کەشتییەکی تر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە کوردستانی عێراق سەدان پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ھۆشداری دەدەن، تورکیا لە کاتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیدا لەسەر خاکی عێراق چەکی کیمیایی بەکار دەھێنێت.


ھاوکات ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپاش داوا دەکەن، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و نوسینگەی کاروباری نەتەوەیەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی بکەن، بۆئەومەبەستەش کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ دابمەزرێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی "دی پی ئەی" ئەڵمانی ڕایگەیاند، دوور و نزیک ھیچ  پەیوەندییەک لە نێوان پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" و پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"دا نییە. وتیشی، ھەدەپە پارتێکی سیاسیی و دیموکراسییە کە بەرگری لە ئاشتی دەکات.


ئەم لێدوانەی دەمیرتاش دوای ئەوە ھات، ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە مەڕاڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی پارتی باش وتی، پەکەکە و ھەدەپە لە یەک پێگەدا دەبینن و ئەمەش کارادانەوەی بەرپرسانی ھەدەپەی لێکەوتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەوەی ھەوڵی بۆ دەدەن، دانوستانێکە کە ئەنجامی ھەبێت و بە ھیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە داواکاری گەلی ئێران و ھەڵگرتنی گەمارۆکان، ناکەن.


ئاماژەی بەوەشکرد، مێزی دانوستان جێناھێڵن، بەڵام ڕووبەڕووی ھەموو ئەو زیادەڕۆییانە دەبنەوە کە دەبنە ھۆی لاوازبوونی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران.


جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند، ٢٩ی ئەم مانگە دەگەڕێنەوە ڤیەننا و دەست بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا دەکەنەوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەیان بیستووە کە باس لە ئەگەری ھێرشی تورکیا و گروپە چەکدارەکان دەکەن بۆ سەر باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا، بۆیە ھۆشداریی بە ھەموو لایەک دەدەن کە ئیدارەی (بایدن) ڕێگە نادات ھیچ لایەنێک ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر ھاوپەیمانە کوردەکانیان.


ماوەی چەند ھەفتەیەکە بەرپرسانی تورکیا باس لەوە دەکەن لە ئامادەکاریدان تا ھێرش بکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی رەسمی حكومەتی سوریا بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل بە ژمارەیەك مووشەك هێرشی كردۆتە سەر ناوچەی زاكیە لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت، راشیگەیاند، هێرشە مووشەكییەكەی ئیسرائیل زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بە ناوچەكە گەیاندووە.
هێرشەكەی شەوی رابردووی ئیسرائیل لە كاتێكدایە، ئەو وڵاتە ناو بەناو پێگە سەربازییەكانی حكومەتی سوریا و گرووپە چەكدارەكانی ئێران لە سوریا دەكاتەئامانج و 30ی مانگی رابردووش بەهۆی بۆردومانێكی ئیسرائیل لە دەوروبەری دیمەشق دوو سەربازی حكومەتی سوریا برینداربوون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشكرایكرد ، بەهۆی ئەو رەوشە ئابورییەی ئەفغانستان پێیدا تێپەر دەبێت ، پێویستە بە تەنها دراوی ئەفغانی بەكاربهێنرێت بۆ سەرجەم مامەڵەكان ، وتیشی، بڕیاردراوە بە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی دراوی بیانی و هەر كەس و بازرگانێكیش لە مامەڵەكانیدا دراوی بیانی بەكاربهێنێت ، سزا دەدرێت و رێكاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر ، چونكە دراوە بیانییەكان كاریگەری خراپیان لەسەر ئابوری و دراوی ئەفغانی دروستكردووە .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئەو ڤیدیۆیەی "ئەردۆغان" بۆ جەژنی کۆماری تورکیا لە رۆژی ٢٩ی مانگی رابردوو دەگەڕێتەوە و دەردەکەوێت کە بە ئەستەم بەپێوە وەستاوە و بە زەحمەتیش دەڕوات بە رێگادا، کە ئەوەش جارێکی تر گومانی لەسەر تەندروستی ئەو ئەردۆغان دروست کردووە. بەشێک لە میدیاکانی تورکیاش باسیان لەوە کردووە "ئەردۆغان" جۆرە پێڵاوێکی تایبەت لەپێ دەکات کە بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە ھاوسەنگییان لەدەستداوە و ترسی کەوتنیان ھەیە. "رەجەب تەسی ئەردۆغان" تەمەنی ٦٧ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ١٢یەمین سەرۆکی تورکیایە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فارسی ئێرانی ڕایگەیاند، سوپای پاسداران لە ئۆپراسیۆنێکدا کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئەمریکایان لە دەریای "عەمان" دەستگیرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کەشتییەکی ئەمریکی کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای "عومان" دەستبەسەردا گرت و بە نیاز بووە نەوتەکەی خاڵی بکاتەوە بۆ کەشتییەکی تر، بەڵام سوپای پاسداران لە ئۆپراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانیدا دەستی بەسەر کەشتییەکەدا گرتووە و ڕزگاری کردووە و ڕووبەڕووبوونەوەش لە نێوان ھێزەکانی سوپای پاسداران و ئەو کەشتییەی ئەمریکا ڕوویداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی سی ئای ئەڵمانی ڕایگەیاند، توانیوویانە لە کەناراوەکانی دەریای سپی ناوەڕاست ٣٢٥ کۆچبەر لە خنکان ڕزگار بکەن کە ١٥٢ کەسیان منداڵ و ٣١یان ژن و ١٤٢ کەسیشیان پیاو بوون.


بە پێی ڕاگەیەندراوی تیمە ئەڵمانیەکە، پێنج لە کۆچبەرەکان بریندارن و سەرجەمیشیان ھەوڵیانداوە لە ڕێگەی یەختێکی بچوکەوە لە ئەفریقاوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تاوەکو ئەیلول، ٧٨ باندی قاچاخچی چەک و کەلوپەلی سەربازییان لە ناوخۆی ئێران لەناو بردووە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەڵمەتەکانیاندا، دوو ھەزار و ١٧٠ چەکی جۆراوجۆر  دەستی بەسەردا گیراوە و ٢٠١ کەسیش دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ناسڕ یاسین" وەزیری ژینگەی لوبنان ڕایگەیاند، پێشنیاری دەستلەکارکێشانەوەی "جۆرج قەرداحی" یەکێکە لە بژاردەکان و لە ماوەی ٢ ڕۆژی داھاتوودا تاوتوێ دەکرێت.


وتیشی، وڵاتەکەی پێویستی بە گەڕانەوەی متمانە ھەیە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و پەنایان بۆ ھەوڵی وڵاتانی عەرەبی بردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان. 


سەرۆکایەتی وەزیرانی لوبنانیش ڕایگەیاند، "شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی" میری قەتەر، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕەوانەی "بەیروت" دەکات بۆ تاوتوێ کردنی ئەو قەیرانەی لە نێوان "لوبنان" و "سعودیە" و بەشێکی تر لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دروست بووە.  


لێدوانێکی "جۆرج قەرداحی" وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان سەبارەت بە ڕۆڵی "سعودیە و ئیماڕات" لە جەنگی "یەمەن" ئەو کێشەیەی دروست کردووە و ڕەتیشیکردووەتەوە دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەردۆغان" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی تەواوی ڕێکارە پێویستەکانی گرتووەتە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی نوێی کۆچبەران لە وڵاتی "ئەفغانستان"ەوە، ھیچ نیەتێکیشیان نییە بۆ کردنەوەی سنورەکانیان بە ڕووی کۆچبەرانی ئەو وڵاتەدا.


"ئەردۆغان" ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا پێشبینی ناکەن کۆچکردنی بە کۆمەڵی ھاووڵاتیانی ئەفغانستان ڕووبدات. 


بە پێی ئامارە ڕەسمییەکان، نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کۆچبەری ئەفغانی لە خاکی تورکیادان و لێپرسراوانیش دەڵێن ئامارەکە لەوەی بڵاوکراوەتەوە زیاترە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە ئاشکرای کردووە، فەرمان دەرکراوە بۆ میلیشیا ئۆپۆزسیۆنەکان کە ئامادەبن بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا دژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، کە پێشبینی دەکرێت لەمڕۆوە دەستپێبکات.


سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە، ئۆپراسیۆنەکە لە چەند میحوەرێکەوە لە باکوری سوریا ئەنجام دەدرێت، وەک میحوەری "ئەعزاز" و "گرێ سپی". 


پێشتر "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندبوو، لە کاتی پێویستدا ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ھێزە کوردییەکان بەرپا دەکەن، پەرلەمانی تورکیاش بە زۆرینەی دەنگ پێشنیارێکی "ئەردۆغان"ی پەسەندکرد بۆ ھێشتنەوەی ھێزەکانیان لە "سوریا و عێراق" بۆ ماوەی ٢ ساڵی تر.  


ئاژانسی "سانای" ڕەسمی سوریاش ھەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، سوپای تورکیا ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕەوانەی ڕیفی "ئیدلب" لە باکوری خۆرئاوای سوریا کردووە و خاڵەکانی لە ڕیفی "حەسەکە" و ناوچەی "سەرێکانێ" پتەو کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمیتری شوگاییڤ، سەرۆکی ناوەندی ڕووسیا بۆ ھەماھەنگیە تەکنیکی و سەربازییەکان ڕایگەیاند، چین و ھندستان و ژمارەیەکی تر لە ھاوبەشەکانی ڕووسیا، لە یەکەمی ئەو وڵاتانەن کە دەتوانن ببنە خاوەنی سیستمی ئێس ٥٠٠ی ڕووسی.


وتیشی، تاکو کۆتاییەکانی ئەمساڵ یەکەم کاروانی پارچەکانی سیستمی ئێس ٤٠٠ بە ھندستان دەفرۆشن و ئەو وڵاتە خواستی بۆ کڕینی ئێس ٥٠٠یش ھەیە.


نزیکەی ٢ ساڵ پێش ئێستا تورکیا سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ی لە ڕووسیا، ئەوەش کاردانەوەی فراوانی ئەمریکا و ناتۆی لێکەوتەوە و واشنتۆن ئەنقەرەی لە پڕۆگرامی ھاوبەشی دروستکردنی فڕۆکەی ئێف ٣٥ دوورخستەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...336337338339340...414