جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، سوپای پاسداران رایگەیاندبوو کە شکستیان بە ھەوڵێکی ئەمریکا ھێناوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئێران لە کەنداوی عومانەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و تەنھا ئێران ئۆپراسیۆنێکی کردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەک.


لێپرسراوانی تری ئەمریکاش وتویانە، ھێزەکانی ئێران کەشتییەکی نەوتھەڵگریان دەستبەسەر کردووە کە ئاڵای ڤێتنامی ھەڵگرتووە و ھێزە ئەمریکییەکانیش چاودێری رەوشەکەیان کردووە.


دوێنێ ئاژانسی فارسی ئێرانی رایگەیاند، سوپای پاسداران لە ئۆپراسیۆنێکدا کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئەمریکایان لە دەریای عومان دەستگیرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کەشتییەکی ئەمریکی کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای عومان دەستبەسەردا گرت و بە نیاز بووە نەوتەکەی خاڵی بکاتەوە بۆ کەشتییەکی تر.