جیهان

بایدن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆتایی کۆبوونەوەکانی جی ٢٠ لە رۆما وتی، وەڵامی ھەر ھەنگاوێکی ئێران دەدەنەوە کە دژی بەرژەوەندییەکانیان بێت، گەڕانەوەش بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی پەیوەستە بە ھەڵسوکەوتەکانی تاران و لەگەڵ سەرکردەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی دیبلۆماسیەت تاکە رێگەچارەیە بۆ رێگریکردن لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی. 


ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران لەڕووی ئابورییەوە باجی گەورە دەدات ئەگەر نەگەڕێتەوە ناو رێککەوتنەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی تاسی روسی رایگەیاند، زیاتر لە حەوت ملیار دۆزی ڤاکسینە جیاوازەکان لە جیھاندا بەکارھێنراوە و زیاتر لە نیوەی ئەو بڕەش لە چین و ھندستان و ئەمریکا بەکارھێنراون، بەشێوەیەک لە چین ٢.٣ ملیار دۆز و لە ھندستان ١.١ ملیار بەکارھاتووە.


رێکخراوی تەندروستی جیھانیش ھێشتا نیگەرانە لەوەی ڤاکسینەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر وڵاتاندا دابەش نەکراوە و وڵاتانی پێشکەوتوو زۆرترین ڤاکسینیان بەرکەوتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بوحەبیب لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، شانەی روبەڕوبوونەوەی قەیرانەکانی حکومەتی لوبنان نەگەیشتۆتە چارەسەر لەگەڵ سعودیە و داواشی کردووە کۆمکاری عەرەبی بێتە دەنگ و دانوستان دەستپێبکەن. وەزیری دەرەوەی لوبنان دەشڵێت، سعودیە ھیچ نەرمییەک نانوێنێت و کێشەکە ئاڵۆز کراوە، لەکاتێکدا پێویستە کێشەی وڵاتان لەڕێی دانوستانەوە چارەسەر بکرێت.


لە دوای لێدوانێکی جۆرج قەرداحی وەزیری راگەیاندنی لوبنان لەبارەی شەڕی یەمەن، ناکۆکی لەنێوان بەشێک لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و لوبنان دروست بووە، سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و کوەیتیش بڕیاری کشاندنەوەی باڵیۆزەکانیان لەو وڵاتە داوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکانی چوار وڵاتی ئەمریکا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ھاوبەشدا نیگەرانیان لە بەردەوامی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران و نەگەڕانەوەی بۆ سەر مێزی گفتوگۆ دەربڕی و ڕایانگەیاند، بەرەپێشچوونی خێرا لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و کێشە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دروست دەکات.


ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە پەراوێزی لوتکەی گروپی ٢٠ کۆبوونەتەوە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە نابێت ھەرگیز ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات.


سەرکردەکانی ئەوروپا و ئەمریکا داواشیان لە ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کردووە، کەڵک لە ھەلی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی وەربگرێت و بە نیەت پاکییەوە بڕیار لە گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بدات، بۆ ئەوەی دانوستانەکان بە زووترین کات بە ئەنجام بگات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"خەلیفە شاھین" وەزیری دەوڵەتی ئیماڕات ڕایدەگەیەنێت، بۆ پشتیوانیکردنی "سعودیە"، بڕیاری کشانەوەی دیبلۆماتکارەکانیان لە "لوبنان" داوە و ڕێگریش لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.


بەھۆی ڕەخنەیەکی جۆج قەرداحی وەزیری ڕۆشنبیری ڕاگەیاندنی لوبنان بەرامبەر ھێرشەکانی "سعودیە" و ھاوپەیمانەکانی بۆ سەر "یەمەن"، "سعودیە و بەحرەین و کوەیت" پەیوەندییەکانیان لەگەڵ "لوبنان" پچڕاند و بڕیاریاندا باڵیۆزەکانیان بکشێننەوە. 


ھاوکات "میشێل عەون" سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی پابەندە بە دروست کردنی پەیوەندیی باش لەگەڵ "سعودیە" و وڵاتانی تر و دەیانەوێت پەیوەندییەکان ئاسایی بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا چوار خولی دانوستانیان لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە و گفتوگۆکانیان دۆستانە و لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تاوتوێکردنی بابەتەکانی نێوانیان بووە.


وتیشی، ھەرچەندە ھیواخوازن دانوستانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێش بچن، بەڵام تا ئێستا دەستکەوتێکی ئەوتۆیان لەو بارەیەوە نەبووە.


سەبارەت بەوەی کە ئایا دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامیان دەبێت، وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، ھیچ بەرنامەیەک بۆ ئەو مەبەستە لە ئارادا نییە، بەڵام ئەوان ئامادەن دەست بە دانوستان بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات ھەڵچوونی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی دروستکردووە کە لە کەناراوەکانی لیبیاوە درێژ بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر میسڕ و چەند وڵاتێکی تر. 


بە پێی زانیارییەکان چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلەکە نزیکەی ٨٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت و کاریگەریی لەسەر چەند ناوچەیەکی تری میسڕ دروست بکات.  ئەمە سەرباری ئەوەی زیانی زۆری بە لیبیاش گەیاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە توندی ئیدانەی ڕەوانەکردنی ھێزی زیاتر بۆ سوریا دەکات و دژی بڕیاری پەرلەمانی تورکیاش دەوەستێتەوە لە بارەی درێژکردنەوەی مانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق بۆ ٢ ساڵی تر.


وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە، سیاسەتەکانی سەرۆکی تورکیا ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە "سوریا" پێشێل دەکات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەلاماردەرەکان بە ناوی تاڵیبانەوە چوونەتە ناو ئاھەنگەکە و داوایانکردووە، لێدانی میوزیک و گۆرانی ڕابگیرێت، بەڵام گوێنەدان بە داواکارییەکە ڕووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.


دوابەدوای پەلامارەکە، زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، تەقەکەرەکان سێ کەس بوون و دوانیان دەستگیر کراون. ڕەتیشی کردەوە پەلامارەکە، بە ھاندانی بزووتنەوەی تاڵیبان بووبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی جی ٢٠ لە "ڕۆما" بەڕێوەچوو و کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ و پەیوەندی بەرگری نێوان ئەو دوو وڵاتە و ڕەوشی سوریا و لیبیا تاوتوێ کرا.


لێپرسراوێکی ئەمریکیش ڕایگەیاندووە، "بایدن" ھۆشداری داوەتە "ئەردۆغان" لە ھەر ھەڵوێستێک کە زیان بە پەیوەندییەکانی "ئەنقەرە و واشنتۆن" بگەیەنێت و جەخت دەکاتەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان.


ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزە، بە تایبەت دوای ئەوەی "ئەنقەرە" سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی لە "ڕووسیا" کڕی، ھەروەھا لێدوانەکەی ئەم دواییەی "ئەردۆغان" سەبارەت بە دەرکردنی ١٠ باڵیۆز کە لە نێویاندا باڵیۆزی ئەمریکای ھەبوو، گرژی نێوانیانی زیاتر کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە ئاشکرای کرد، ڕووسیا دوو فڕۆکەی جەنگی سۆخۆی ٢٧ی لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ جێگیر کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بۆ ئەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران زیندوبکرێتەوە، پێویستە پشت بە دەقە بنەڕەتییەکەی ساڵی ٢٠١٥ ببەسترێت و ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکرێت. 
وتیشی، ئێران بە ھیچ جۆرێک گۆڕینی دەقی رێککەوتنەکە قبوڵ ناکات و لەو بابەتەشدا مۆسکۆ پشتیوانی تاران دەکات.


سەرچاوەیەکیش لە سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا رایگەیاندووە، ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی نزیک بووەتەوە، بۆیە ھەوڵ دەدەن لەگەڵ چین و روسیا کار بکەن بۆئەوەی ئێران بگەڕێننەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، چونکە ئێران سودی لەم کاتە وەرگرتووە و  پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی پێشخستووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رایگەیاند، ٢٣ کۆچبەری عێراقی و شۆفێرێک و قاچاغچییەک لە نێو بارھەڵگرێکدا لەسەر سنوری نێوان ئەڵمانیا و پۆڵەندا دەستگیرکراون، چەند منداڵێکش لەناو دەستگیرکراوەکاندان.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ھەموو کۆچبەرەکان ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقین، بەڵام شۆفێری بارھەڵگرەکە و قاچاغچییەکە رەگەزنامەی سورییان پێبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ڕەسمی سعودیە بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە مۆڵەتی ٤٨ سەعاتی داوە بە باڵیۆزی لوبنان خاکی سعودیە بەجێبھێڵێت، باڵیۆزی سعودیەشی لە لوبنان بانگھێشتکراوە و پێویستە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.


ئەو بڕیارەی حکومەتی سعودیە دوای ئەوە دێت کە وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ڕەخنەی لە ھێرشی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە بۆ یەمەن گرت و بە دەستدرێژی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسفی کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی گەمارۆ نوێیەکانی واشنتن بۆ سەر پڕۆگرامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا ھەموو پێوەرەکان لەوانەش، گەمارۆ و ڕێگرتن و لەناوبردنی تۆڕەکانی تایبەت بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەرنامەی درۆنەکانی ئێران، بەکار دەھێنێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای پاسداران لە ڕێی بەکارھێنان و پێدانی درۆنەکان بە گروپە چەکدارانی نزیک لە ئێران، چەندین جار ھێرشی کردووەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکە و مەترسی جددی دروستکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران ئیدانەی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکای بۆ سەر ژمارەیەک کەسایەتی و قەوارەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، دەرکردنی ئەو بڕیارە لەلایەن حکومەتێک کە باسی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکات و ھەمان ڕێوشوێنی تڕەمپ بۆ سەپاندنی سزاکان بەکاردەھێنێت، ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە بەڕاستی جێی متمانە نییە.


ئەو لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چوار کەس و دوو قەوارەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە و ئەو کەسانەشی سزادراون پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ھەیە، ھاوکات سزا نوێیەکانی ئەمریکا، پڕۆگرامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێرانیش دەگرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...337338339340341...414