لە پەلامارێکدا بۆ سەر ئاھەنگێک لە ئەفغانستان ٣ کەس کوژران
کوردسات نیوز
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٢٧٧
پەلاماردەرەکان بە ناوی تاڵیبانەوە چوونەتە ناو ئاھەنگەکە و داوایانکردووە، لێدانی میوزیک و گۆرانی ڕابگیرێت، بەڵام گوێنەدان بە داواکارییەکە ڕووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.
دوابەدوای پەلامارەکە، زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، تەقەکەرەکان سێ کەس بوون و دوانیان دەستگیر کراون. ڕەتیشی کردەوە پەلامارەکە، بە ھاندانی بزووتنەوەی تاڵیبان بووبێت.