جیهان

ئاژانسی ھەواڵی سانای سوری ئاشکرایکردووە ، ئەو کاروانە فرۆکەخانەی خەراب الجیری سەربازی لە ریفی حەسەکە بەجێھێشتوە و لە رێی دەروازەی وەلیدی نارەسمیەوە بەرەو باکوری عێراق بەرێکەوتووە، ئاماژەی بۆئەوەشکراوە، کشانەوەی ئەو ھێزەی ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین ئۆپراسیۆنەکانی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سوریا .

لە مانگی رابردووشدا کاروانێکی تری ھێزەکانی ئەمریکا کە لە ٧٩ ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکھاتبوون ، سوریایان بەرەو عێراق بەجێھێشت .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سنورە ئاسمانی و وشکانییەکانی ئەو وڵاتە بەڕوی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و گەشتیارانی بیانی دەتوانن بەمەرجی وەرگرتنی ڤاکسین، سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.


ئاماژە بەوەشکراوە، ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا بەرنامەڕێژی بۆ شەپۆلێکی گەورەی گەشتیاران کردووە و بەڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان چاودێری سنورەکان دەکرێت.


بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مانگی ئاداری ٢٠٢٠ و بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، سنورەکانی ئەو وڵاتە بەڕوی گەشتیاران داخرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەعزەم گودەرزی سەرپەرشتیاری نوسینگەی تەندروستی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی ئێران ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا پێنج ملیۆن و ٦٠٧ ھەزار و ٨٢٧ خوێندکاری تەمەن ١٢ بۆ ١٨ ساڵ دۆزی یەکەمی ڤاکسین و یەک ملیۆن و ٥٧٢ ھەزار ٣٨٠ خوێندکاریش دۆزی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی خوێندکارانی تەمەن ١٢ بۆ ١٨ ساڵی ئێران شەش ملیۆن و ٣٠٥ کەسە و بە پێی ئەو پلانەی دانراوە دەبێت پێش چوونەوە ناو ھۆڵەکانی خوێندن سەرجەمیان بە ڤاکسینی جۆری سینۆفارم بکوترێن.


بە پێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی ئێران، ٢١ی ئەم مانگە خوێندکارانی ئێران دەچنەوە ناو ھۆڵەکانی خوێندن و درێژە بە پڕۆسەی خوێندن دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی سعودیە فڕۆکەیەکی بیفڕۆکەوانی حوسییەکانی یەمەنی تێکشکاندووە کە بە ئاڕاستەی ناوچەکانی باشوری ئەو وڵاتە ڕۆیشتووە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانیان ٢٩ ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پێگەکانی چەکدارانی حوسی لە یەمەن ئەنجامداوە و بەھۆیەوە ١٢٦ چەکداری حوسی کوژراون و ١٦ ئۆتۆمبێلی سەربازیی گروپەکەش لەناوچوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی ھەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بایدن بە "بێڵ پێرنزی" سەرۆکی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکادا نامەیەکی بۆ مۆسکۆ ناردووە و تێیدا ھۆشداری داوە لە بەھێزکردنی سوپای ڕووسیا لە نزیک سنورەکانی ئۆکراین، دوای کۆبوونەوەکانیشی لەگەڵ لێپرسراوانی ڕووسیا، سەرۆکی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامداوە.


پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، چاودێری چالاکییە نا ئاساییەکانی ھێزەکانی ڕووسیا دەکەن لە نزیک سنورەکانی ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد بن عەبدولعەزیز عەتیق جێگری نێردەی سعودیە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە ٢٠ھەمین ساڵیادی پێکھێنانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕایگەیاند، ڕیاز ناو و زانیاریی تەواوی لەسەر تیرۆریستە سعودیەکان کە لە دەرەوەی وڵاتەکەن داوەتە سەرجەم وڵاتانی جیھان و بەردەوامیش دەبێت لە گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ وڵاتان و ڕێکخراوەکان لەسەر تیرۆریستان و ئەو مەترسیانەی دروستی دەکەن.


داواشیکردوە سەرجەم وڵاتانی جیھان ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوانیان دژی تیرۆر فراوان بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی ویلایەتی تەکساس ئاشکرایانکردووە، لە کاتی بەڕێوەچوونی خولی سێیەمی فێستیڤاڵی "ئەسترۆ وڵد"ی ساڵانەدا، نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس پێکەوە بەرەو ھۆڵی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە و تەختەی شانۆ پاڵیان ناوە، بەو ھۆیەشەوە ٨ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣٠٠ کەسیش کە بەھۆی ڕووداوەکەوە برینداربوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان سەردانی شاری ماردینی لە باکوری کوردستان کرد و بەشداری لە   رێوڕەسمی بەکارخستنی دووەم تۆرباینی وێستگەی ھایدرۆئەلیکتریکی بەنداوی ئڵیسو کردو رایگەیاند، سودی ساڵانەی بەنداوەکە بۆ تورکیا سێ ملیار لیرەیە.


ئەردۆغان بەنداوەکەی بە دەستکەوتێکی گەورەی حوکمڕانی پارتەکەی لە ١٩ ساڵی رابردوودا ناوبرد وتی، بەنداوەکە لە توانایدایە ١٢٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەمبھێنێت.
 بەنداوی ئڵیسو بەشێکە لە پڕۆژەی گاپ و لەنێوان ماردین و شڕناخ لەسەر رووباری دیجلە دروستکراوە، لەگەڵ ئەوەی پڕۆژەکە لە ناوەڕاستی سەدەی رابردووەوە پلانی بۆ دانراوە بەڵام دانانی بەردی بناغەکەی تا ساڵی ٢٠٠٨ دواکەوت. 


پڕۆژەکە سەدان گوندی باکوری کوردستان دەکات بەژێر ئاوەوە چەندین شوێنەواری مێژوویش لەناودەبات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەخۆشخانەی مرویس لە شاری قەندەھار پڕ بوە لەو خێزانانەی کە بەھۆی بەدخۆراکی منداڵەکانیانەوە روویان لە نەخۆشخانە کردوە، ھەندێک لەو منداڵانە توانایان لە دەستداوە و بەشێوەیەکی بەرچاو کێشیان دابەزیوە، یەکێک لە پزیشکەکانی نەخۆشخانەکەش رایگەیاندوە، دووچاربوونی منداڵان بە بەدخۆراکی  بەراورد بە مانگی ئەیلولی رابردوو بۆ دوو ھێند زیادی کردوە.


دکتۆر محەمەد سادق سەرۆکی بەشی منداڵان لە نەخۆشخانەی مرویس رایگەیاند، رێکخراوی خاچی سوور دەرمانەکان دابین دەکەن لەبەرئەوەی ئەوەی لە بەردەستدایە بەشی شەش مانگ ناکات بۆ شی تا چوار مانگ دەبێت، لەبەرئەوەی ژمارەی ئەو منداڵانەی بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن بۆ دوو ھێند زیادی کردوە.


ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەکبەخشی نێودەوڵەتی خۆراک و پێداویستی پزیشکییان بۆ نەخۆشخانەکە گواستوەتەوە، بەڵام ھاوکارییەکانیان وەک پێویست نییە و ناتوانرێت بۆ ماوەی چەند مانگێک درێژەی پێبدرێت.


تەیبە پەرستار لە نەخۆشخانەی مرویس لە قەندەھار دەڵێت، کاتێک رەوشی منداڵەکان بە تەواوی تێکدەچێت، ئینجا کەسوکارەکانیان دەیانھێنن و داوا دەکەن پزیشک ببینن و چارەسەری بە پەلەیان بۆ بکات.
لێپرسراوێکی تەندروستی ئەفغانستان نایشارێتەوە، کە کەرتی تەندروستی رووبەرووی شکست بوەتەوە و ناتوانێت دەرمانی پێویست دابین بکات.


موسا جان سوڵتانی جێگری بەرێوەبەری تەندروستی قەندەھار راگەیاندوە، ئەو پزیشکانەی لێرە کار دەکەن، بەبێ موچە و وەرگرتنی داھاتی نەخۆشخانەکان کار دەکەن، کەمی دەرمان لە ئاستێکی بەزردا، لەگەڵ ئەوەشدا وەک رابردوو بەردەوام دەبین لە کارکردن.


رێکخراوی خۆراکی جیھانی و ئاژانسی منداڵانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان مانگی رابردوو ھۆشدارییاندا کە لانی کەم یەک ملیۆن منداڵی ئەفغانی رووبەرووی بەدخۆراکی بوونەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی دانیشتوانی ئەففانستان ٣٩ ملیۆن کەسە، ھاوکات ئەوەشیان ئاشکرا کردوە، کە نزیکەی ١٤ ملیۆن کەس لەو وڵاتەدا ئاسایشی خۆراکیان بۆ دەستەبەر نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێن کلیر لیژاندەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، پاریس بەتوندی نیگەرانی ئەوەیە کە تاران زۆربەی بەڵێنەکانی پێشێلکردووە، بۆیە لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان بەوردی بەدواداچوون بۆ ھەڵسوکەوتەکانی ئێران دەکەن.


ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئێران کۆتایی بەو چالاکییەکانە بھێنێت کە پێچەوانەی بەڵێنەکانیەتی و ھاوکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بکات، ئەگەرنا لە کۆبوونەوەی داھاتووی ئاژانسەکە، ھەڵوێستی نوێ بەرامبەر ئێران دەگرنەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی ٢٨٠ موشەک لەجۆری "ئەی ئای ئێم ١٢٠" بە سعودیە و کۆنگرێسێش لەو پرسە ئاگادار کراوەتەوە.


ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیش لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ٢٦ی مانگی رابردوو واشنتن و ریاز لەسەر ئەو بابەتە رێککەوتون و بڕیارەکەش دوای ئەوە دراوە کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ھێرشە دەرەکییەکان بۆ سەر خاکی سعودیە زیادیانکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھرۆز کەمالوەندی وتەبێژی دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، پەرلەمانی وڵاتەکەی رێنمایی دابوو، بۆ پیتاندنی ١٢٠ کیلۆگرام یۆرانیۆم، بەڵام ئێستا ئاستی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لە رێژەی ٢٠٪، ٢١٠ کیلۆگرامی تێپەڕاندووە و ٢٥ کیلۆگرامیشیان لە یۆرانیۆمی پیتێنراو لە رێژەی ٦٠% ھەیە. 


وتیشی، عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران چاوی لەسەرئەوەیە، وزەی ئەتۆمی لە بواری ئاشتی بەکاربھێنرێت.


لە ماوەی رابردوودا ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی ئەوروپا، ھۆشداریان دابوو لە بەرەوپێشچوونەکانی ئێران لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆم و نافتالی بێنیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش رایگەیاند، ئێران لە ھەر کاتێک زیاتر لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیەوە نزیکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکەن رێگە دیبلۆماسییەکان بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لوبنان بکەنەوە و پێویستە حکومەتی لوبنانیش کار لەگەڵ دۆستەکانیدا بکات، چونکە گەلی لوبنان ماوەیەکی زۆرە بەدەست خراپی بەڕێوەبردن و گەندەڵی و ھەڵاوسانی ئابوورییەوە دەناڵێنن.


چەند رۆژی رابردوو لێدوانێکی جۆرج قەرداحی وەزیری راگەیاندنی لوبنان، لەبارەی پێشێلکارییەکانی سعودیە و چەند وڵاتێکی عەرەبی لە جەنگی یەمەن، نیگەرانی لێکەوتەوە، لە بەرامبەریشدا ژمارەیەک وڵاتی کەنداو لەوانە سعودیە و کوەیت و بەحرەین و ئیمارات کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانیان لە بەیروت کشاندەوە و دەنگێکی زۆریش بۆ دەستلەکارکێشانەوەی جۆرج قەرداحی لە ناوەوە و دەرەوەی لوبنان بەرزبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارینی بەخوڕ لەگەڵ ھەورە بروسکە، پارێزگاکانی گیلان و گوڵستان و تاران و قوم و قەزوین و ئەسفەھان و یەزد و فارس و سمنانی گرتووەتەوە و تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لە ھەندێک ناوچە ھەیە.


رێکخراوی کەشناسی ئێران داواشی لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە کردووە، خۆیان لە نزیکبونەوە لە  روبار و کەناراوەکان بپارێزن.


چەند رۆژێک پێش ئێستاش لە شاری مھاباد سەر بە پارێزگای ورمێ لافاو دروستبوو و زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێھنام تاجەدینی سەرۆکی کۆمیسیۆنی کشتوکاڵیی ژووری بازرگانی ورمێ، پارێزگاکەی بە جەمسەری بەرھەمھێنانی سێو لە ئێران لەقەڵەمدا و رایگەیاند، ھەموو ساڵێک بۆ ھەناردەکردنی ئەو بەرھەمە کۆمەڵێک بەربەستیان بۆ دروست دەبێت، بەڵام ئەمساڵ دوای زنجیرەیەک راوێژ و گفتوگۆ توانیویانە بەشێک لەو بەربەستانە چارەسەر بکەن. 


وتیشی، لە رۆژی شەممەوە باجی گومرگی لەسەر ھەناردەکردنی سێو بۆ ھەرێمی کوردستان ھەڵدەگیرێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشێکن لە بازاڕە سەرەکییەکان بۆ ساخکردنەوەی بەرھەمی سێوی ورمێ و بە ھەڵگرتنی باج، ئاسانکاری تەواو بۆ ھەناردەکردنی ئەو بەرھەمە دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
كۆمسیۆنی یاسایی و مافی مرۆڤی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" لە دادگای دەستوری توركیا ئامادە بوو و بەرگرینامەی خۆی پێشكەشی دادگاكە كرد بۆئەوەی رێگر بێت لە داخستنی پارتەكەی.
پێشتر و لە 21ی حوزەیران دادگای دەستوری توركیا دۆسێنامەی داخستنی هەدەپەی پەسەند كرد كە لەلایەن داواكاری گشتی كوماریی توركیاوە ئامادە كرابوو، مانگی تەموز دادگاكە بە رەسمی مۆڵەتی سێ مانگی بە هەدەپە دا بۆئەوەی بەرگرینامەكەی پێشكەش بكات.
لە دۆسێكەدا كە لە 843 لاپەڕە پێكهاتووە، داوا كراوە چالاكی سیاسیی لە 451 بەرپرس و ئەندامی هەدەپە قەدەغە بكرێت و پارتەكەش بە تەواوی دابخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...335336337338339...414