بەھرۆز کەمالوەندی وتەبێژی دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، پەرلەمانی وڵاتەکەی رێنمایی دابوو، بۆ پیتاندنی ١٢٠ کیلۆگرام یۆرانیۆم، بەڵام ئێستا ئاستی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لە رێژەی ٢٠٪، ٢١٠ کیلۆگرامی تێپەڕاندووە و ٢٥ کیلۆگرامیشیان لە یۆرانیۆمی پیتێنراو لە رێژەی ٦٠% ھەیە. 


وتیشی، عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران چاوی لەسەرئەوەیە، وزەی ئەتۆمی لە بواری ئاشتی بەکاربھێنرێت.


لە ماوەی رابردوودا ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی ئەوروپا، ھۆشداریان دابوو لە بەرەوپێشچوونەکانی ئێران لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆم و نافتالی بێنیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش رایگەیاند، ئێران لە ھەر کاتێک زیاتر لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیەوە نزیکە.