بایدن ھۆشداری دەداتە ڕووسیا لە زیادکردنی ھێز لە نزیک سنورەکانی ئۆکراین
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٢١٧
تۆڕی ھەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بایدن بە "بێڵ پێرنزی" سەرۆکی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکادا نامەیەکی بۆ مۆسکۆ ناردووە و تێیدا ھۆشداری داوە لە بەھێزکردنی سوپای ڕووسیا لە نزیک سنورەکانی ئۆکراین، دوای کۆبوونەوەکانیشی لەگەڵ لێپرسراوانی ڕووسیا، سەرۆکی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامداوە.
پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، چاودێری چالاکییە نا ئاساییەکانی ھێزەکانی ڕووسیا دەکەن لە نزیک سنورەکانی ئۆکراین.