کاروانێکی تری سەربازیی ئەمریکا سوریایان بەرەو عێراق بەجێھێشت
کوردسات نیوز
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٣٬٠٧٤
ئاژانسی ھەواڵی سانای سوری ئاشکرایکردووە ، ئەو کاروانە فرۆکەخانەی خەراب الجیری سەربازی لە ریفی حەسەکە بەجێھێشتوە و لە رێی دەروازەی وەلیدی نارەسمیەوە بەرەو باکوری عێراق بەرێکەوتووە، ئاماژەی بۆئەوەشکراوە، کشانەوەی ئەو ھێزەی ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین ئۆپراسیۆنەکانی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سوریا .
لە مانگی رابردووشدا کاروانێکی تری ھێزەکانی ئەمریکا کە لە ٧٩ ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکھاتبوون ، سوریایان بەرەو عێراق بەجێھێشت .