جیهان

پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاند، بەلەمێکی لاستیکی کۆچبەران لە نێوان دوو کەشتی سەر بە ھێزی دەریایی تورکیا بەرەو دوورگەی "لیسبۆس" ئاڕاستە کراوە و ھەوڵدراوە بە شێوەیەکی نایاسایی بگەیەندرێنە خاکی "یۆنان". 
وەزیری دەریایی یۆنان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تورکیا جارێکی تر لە دەریای ئیجە" پابەندییەکانی بەرامبەر بە یەکێتی ئەوروپا پێشێل کردووە."کیریاکوس میتسوتاکیس" سەرۆک وەزیرانی یۆنانیش ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کرد بە قۆستنەوەی دۆسیەی کۆچبەران و  وتی، تورکیا بەلەمی کۆچبەران بەرەو کەناراوەکانی وڵاتەکەی ئاڕاستە دەکات. 
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٢ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە تورکیاوە دەریای "ئیجە"یان تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو ژمارەیان ٩٧٠٠ کەس بووە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستدا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "عەلی باقری" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاندووە، ھەڵوێستی روسیا و چین لە ھەموو لایەنەکانی تر زیاتر لە ئێرانەوە نزیکە، پێشیان وایە کە فەڕەنساش دەیەوێت رۆڵی جددیتری ھەبێت لە دانوستانەکانی ڤیەننادا ، بەڵام ئەگەر بیەوێت رۆڵی دیارتری ھەبێت لە دانوستانەکاندا ، پێویستە سەربەخۆتر بێت .
بڕیارە رۆژی ٢٩ ی ئەم مانگە دانوستانەکانی ڤییەننا لەنێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا بە بەشداری ناراستەوخۆی ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ دانوستانەکان لەلایەن ئێرانەوە راگیران .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو بارەیەوە ھۆریست زیھۆڤەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوای لە کۆمسیۆنی ئەوروپا کرد،  ڕێکاری توند بۆ ڕێگری لە لێشاوی کۆچبەران لە بێلاروسەوە بەرەو پۆڵەندا بگرێت و ھاوکاری ئەو وڵاتە بکەن لە دابینکردنی سەقامگیری بۆ سنوورەکانی.


ھاوکات نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو ڕەوشەی لە سنوورەکانی پۆڵەندا و بێلاروس ڕوویدا و بە توندی ئیدانەی بەکارھێنانی کۆچبەران وەک کارتی سیاسی لەلایەن ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسەوە دەکەن، داواشی کرد ئەو وڵاتە لێشاوی کۆچبەران بەرەو سنوورەکانی ئەوروپا ڕابگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکەی دوورە لە ڕاستییەوە و چەندین نمونەی ناڕاستی تێدایە.


ڕاشیگەیاند، یەکێتی ئەوروپا ھاوشێوەی ئەمریکا سیاسەتی دوژمنکارانە بەرامبەر بە "پیۆنگ یانگ" دەگرێتە بەر. 


وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور ئەوەشی خستەڕوو، پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی گەل یەکدەگرێتەوە، بەڵام لە یەکێتی ئەوروپا پێشێلکاری گەورە دەکرێت، وەک ڕەگەزپەرستی و خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ کۆچبەران و توندوتیژی پۆلیس و کوشتن و دەستدرێژی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆچبەرەکان لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، بە پێی ئامارێکی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری بێلاروس ژمارەیان زیاتر لە دوو ھەزار کەسە، زۆربەیان خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستانن، وەک کۆچبەرەکان خۆیان باسی دەکەن، لەلایەن پۆلیسی پۆڵەنداوە بە گازی فرمێسکڕێژ و زەبری چەک لە سنوورەکان دووردەخرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئێران ھۆشداری داوەتە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی کە لەو ناوچەیە نزیک بوونەتەوە، کە مانۆڕی سەربازی "زولفەقار ١٤٠٠"ی تێدا بەڕێوەدەچێت.


ئاژانسی "ئیسنا"ش ڕایگەیاندووە، ئەو دوو فڕۆکەیەی ئەمریکا دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان و پێدانی ھۆشداری پێیان، ڕێرەوەکەیان گۆڕیوە.


چەند ڕۆژێکە سوپای ئێران مانۆڕی جەنگی ساڵانەی لە کەناراوەکانی کەنداوی عومان دەستپێکردووە کە ھێزە دەریایی و وشکانی و ئاسمانییەکان و فڕۆکەی جەنگی و ھەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژێر دەریایی بەشدار دەبن، ئامانج لێشی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر ھەڕەشەیەکی دەرەکی و داگیرکارییە لەلایەن وڵاتانی ترەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی باقری" یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە تویتەر ڕایگەیاند، "پاریس" یەکەم وێستگەی گەشتەکەی دەبێت بۆ ئەوروپا و چاوی بە لێپرسراوانی ئەوروپی دەکەوێت و دانوستانەکانیان سەبارەت داھاتووی دانوستانە ئەتۆمییەکان دەبێت.


بەر لەو تویتەش، فەڕەنسا ڕایگەیاندبوو "باقری" وەک گەورە دانوستانکاری ئێران ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ "فلیپ ئیریرا" بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە "پاریس" کۆدەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆماس وێست نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان ڕایگەیاند، ئەمریکا ھەوڵ بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دەدات، بەڵام ھیچی وادەیەکی بۆ دەستپێکردنی ئەو دانوستانانە دیاری نەکرد.

وتیشی، لەم کاتەدا واشنتۆن بە شێوەیەکی جدی بیر لە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە کابوڵ ناکاتەوە، کە لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شارە لەلایەن تاڵیبانەوە باڵیۆزخانەی داخستووە.

نوێنەری ئەمریکا ڕاشیگەیاند، نیگەرانن لە زیادبوونی پەلامارەکانی داعش-خۆراسان لە ئەفغانستان و دەیانەوێت تاڵیبان شکست بە داعش بھێنێت.

لە دوای گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵ، گرووپی تیرۆرستی داعش چەند پەلامارێکی خوێناوی لە ئەفغانستان ئەنجامداوە و چەند جارێکیش مزگەوتی شیعەکانی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"خەتیب زادە" لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا وتی، ھەرچەندە لە دوای خولی چوارەمی دانوستانەکانەوە ھیچ دانوستانێکی تر نەکراوە، بەڵام پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە نەپچڕاوە.


وتیشی، دانوستانەکانی پێشوو زۆر شەفاف بوون و پێشکەوتن بەدیھاتووە، بەڵام داوای کرد "سعودیە" زیاتر جدی بێت و ڕەنگە لە داھاتووشدا خولی تری دانوستانەکان ئەنجام بدرێت.


"خەتیب زادە" وتیشی، دانوستانەکانیان سەبارەت بەو بابەتانەیە کە بۆ ھەردوو وڵات گرنگن و ھیچ جارێکیش باسی لایەنی سێیەم نەکراوە.


لە سەرەتای ئەمساڵەوە، عێراق میوانداری چوار خولی دانوستانەکانی نێوان "ئێران و سعودیە"ی کردووە، بەڵام لە دوای ھەڵبژاردنی "ئیبراھیم ڕەئیسی"ییەوە وەک سەرۆکی ئێران، دانوستانەکان ڕاگیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو ھێزەکانی بێلاروسیا بە ئۆتۆمبێلی سەربازی سەدان کۆچبەریان لەسەر سنوری پۆڵەنداوە گواستووەتەوە بۆ سەر سنوری لیتوانیا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، سوپای بێلاروسیا ھێزی زیاتری ڕەوانەی سنورەکانی کردووە بۆ ڕێگری لە ھەر حاڵەتێکی لەناکاو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆکی پێشووی ئۆکراین لە پەیامێکدا لە تویتەر ھاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ وڵاتانی لیتوانیا و پۆڵەندا وەک دوو وڵات دۆست کە بەرەنگاری شەپۆلی کۆچبەران بوونەتەوە راگەیاندووەو داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوە،کاری جدی بکەن بۆ رێگری لە روودانی کارەساتی مرۆیی و سزادانی تاوانباران، 
سەرۆکی پێشووی ئۆکراین دەشڵێت، پێویستە لەسەر دروستکردنی شەپۆلی کۆچبەران سزایەکی نێودەوڵەتی توندو دۆزەخی بەسەر ئەلکسەندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیادا بسەپێنرێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، گرووپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، لە ناوەندی شارۆچکەی زیبان و شحێل لە دەوروبەری دێرەزوور، بە مووشەک و چەکی قورس، پەلاماری دوو بنکەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"یان داوە، ، بەھۆی ھێرشەکەوە ژمارەیەک ئەندامی ھەسەدە برینداربوون و زیانی ماددیش بەر بنکە سەربازییەکان کەوتوون.
ئەو پەلامارەی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە کاتێکدایە، ئەنقەرە ھەڕەشەی ئەنجامدانی لەشکرکێشیەکی نوێ لە رۆژئاڤای کوردستان دەکات و گرووپەکانی ھاوپەیمانیشی بۆ ئەنجامدانی ئەو لەشکرکێشیە خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، دوای هێرشەكەی سەر ماڵی مستەفا كازمی، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بە سەردانێكی كتوپڕ گەیشتووەتە بەغداد و لەگەڵ ، سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی باڵای عێراق كۆبۆتەوەو  داوای لێكردوون، خۆیان لە تۆمەت بەخشینەوە و هەرجۆرە بڕیارێك بەدور بگرن كە ئاسایشی عێراق دەخاتە مەترسییەوە.
قائانی راشیگەیاندوە، پێویستە حكومەتی عێراق لە چوارچێوەی یاسادا، گرنگی بە داواكارییەكانی خەڵك و ناڕەزاییەكانی ئەنجامی هەڵبژاردن بدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێكدا ئیدانەی ئەو هێرشەی كرد كە بە فرۆكەی بێفرۆكەوان كرایە سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و جەختی كردۆتەوە لەسەر سزادانی ئەنجامدەران و ئەوانەی پشتیوانییان كردووە.
ئەنجومەنی ئاسایش راشیگەیاندوە، تیرۆر بە هەموو شێوەكانی یەكێكە لەمەترسیدارترین هەڕەشەكان لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی، داواشی لە هەموو وڵاتانی جیهان كردووە هەماهەنگیەكی بەهێز لەگەڵ حكومەتی عێراق بكەن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەگەڵ دەستپێکردنی کۆچی بە کۆمەڵی ئەم سەدان کۆچبەرە، حکومەتەکانی پۆڵەندا و لیتوانیا سنوورەکانیان لەگەڵ بیلاڕوس توندتر کرد و ھێزی زیاتریان بۆ رێگریکردن لە بەزاندنی سنوورەکانیان لەلایەن کۆچبەرانەوە بڵاوەپێکرد، ھاوکات حکومەتی بیلاڕوس و ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی ئەو وڵاتەیان، بە ھەوڵدان بۆ نانەوەی پشێوی تۆمەتبار کرد.
کۆچبەرەکان کە لە ناو سەرما و سۆڵەی سەر سنوورەکانی بیلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، داوای ھاوکاری دەکەن، چونکە ھێزی پاسەوانی سنووریی پۆڵەندا رێگەیان پێنادات لە سنوورەکان بپەڕنەوە، مانەوەشیان لە بیلاڕوس بەھۆی خراپی گوزەرانیان ئەستەمە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران رایگەیاند، یەكەی هێزە دەریایی و وشكانی و ئاسمانییەكان و فڕۆكەی جەنگی و هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ژێر دەریایی لەو مانۆڕە بەشدار دەبن، روبەری مانۆڕەكەش بە درێژایی زیاتر لە یەك ملیۆن كیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت لە خۆرهەڵاتی گەرووی هورمز. 
میدیای رەسمی ئێران راشیگەیاندووە، مانۆڕەكە بە ناوی "زولفەقار 1400" بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی روبەڕوبوونەوەی هەر هەڕەشەیەكی دەرەكی و داگیركارییە لەلایەن وڵاتانی ترەوە.  
ئەو مانۆڕەی ئێران هاوكاتە لەگەڵ ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی، كە بڕیارە 29ی ئەم مانگە دانوستانەكانی "ڤییەنا" سەبارەت بەو رێككەوتنە دەستپێبكاتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...334335336337338...414