لەو بارەیەوە ھۆریست زیھۆڤەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوای لە کۆمسیۆنی ئەوروپا کرد،  ڕێکاری توند بۆ ڕێگری لە لێشاوی کۆچبەران لە بێلاروسەوە بەرەو پۆڵەندا بگرێت و ھاوکاری ئەو وڵاتە بکەن لە دابینکردنی سەقامگیری بۆ سنوورەکانی.


ھاوکات نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو ڕەوشەی لە سنوورەکانی پۆڵەندا و بێلاروس ڕوویدا و بە توندی ئیدانەی بەکارھێنانی کۆچبەران وەک کارتی سیاسی لەلایەن ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسەوە دەکەن، داواشی کرد ئەو وڵاتە لێشاوی کۆچبەران بەرەو سنوورەکانی ئەوروپا ڕابگرێت.