ھێزی ئاشتی پارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بە یونیفێل دوای ئەوەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کران لە باشوری لوبنان کشایەوە.

 
ھێزی یونیفێل لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەربازانی ئاشتی پارێز لە کاتی بەجێھێنانی ئەرکەکانیاندا لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون، بەڵام پابەندن بە زامنکردنی ئاشتی.

 
دەشڵێت، دۆخی باشوری لوبنان ئاڵنگاری زۆری لەبەردەمە و مانەوە لە بەشێک لە ناوچەکاندا سەختە بۆیان و ناچارن پاشەکشە بکەن.

 
لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایان کرد رێز لە سەربازانی یونیفێل بگرێت و نیگەران بوون لە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو ھێزە.

 
یونیفێل ساڵی ١٩٧٨ پێکھات بۆ دڵنیابوونەوە لە پاشەکشە پێکردنی ئیسرائیل لە خاکی لوبنان و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە.