کۆمپانیای بریتیش ئێروەی بەریتانی رایگەیاند، ھەڵپەساردنی گەشتەکانی لە بەریتانیاوە بۆ ئیسرائیل تا کۆتایی مانگی ئاداری داھاتوو درێژکردەوە. 


کۆمپانیای بریتیش ئێروەی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی گرژی و ئاڵۆزی دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بڕیاردراوە گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل تا کۆتایی مانگی ئاداری ٢٠٢٥ درێژ بکەنەوە. 


دەشڵێت، ئەم بڕیارە لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران و دەستەی فرۆکەوانییە و بەردەوام چاودێری دۆخی ناوچەکە دەکەن و ئەوانەشی تکتی گەشتکردنی ئەو وڵاتەیان بڕیوە قەرەبوو دەکرێنەوە. 


لە مانگی نیسان و ئەیلولی ئەمساڵەوە بەھۆی ئاڵۆزی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت ھێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و دۆخی غەززە و لوبنان زۆربەی کۆمپانیا جیھانیەکان گەشتەکانیان بۆ ناوچەکە ھەڵپەساردووە.