٢٠٠٠ کۆچبەر لە سنوورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٤٨٨
کۆچبەرەکان لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، بە پێی ئامارێکی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری بێلاروس ژمارەیان زیاتر لە دوو ھەزار کەسە، زۆربەیان خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستانن، وەک کۆچبەرەکان خۆیان باسی دەکەن، لەلایەن پۆلیسی پۆڵەنداوە بە گازی فرمێسکڕێژ و زەبری چەک لە سنوورەکان دووردەخرێنەوە.